دۆینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆێنەوڕۆن
دۆینە لەگەڵ پوونگە

دۆینە[١][٢]، ترخێنە[٣] یان تەرخێنە[٤] چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار نۆک و پوونگەشی پێ زیاد دەکەن. دۆینە دەستەخۆشکی شەلەمە و ئەم دوو چێشتە وەک دوو خواردن ھەمیشە پێکەوە دەوترێن و خواردنی زستانی کوردەوارین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «دۆینە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  2. ^ «دۆینە»، فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی(کوردی بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  3. ^ «ترخێنە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  4. ^ جەلیلیان (ئاکۆ), ع. (2004). فەرھەنگی باشوور. ئەنستیتوتی کەلەپووری کوردی, سلێمانی.