دوورپەیوەندی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
دوورپەیوەندی (بە ئینگلیزی: Telecommunication) بریتیە لە گواستنەوەی سیگناڵەکانە لە ئەمسەر بۆ ئەوسەری مەودایەک بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری.
تێلێگراف و تەلەفۆن ناودارترین ئامێرەکانی دوورپەیوەندین لە جیھانی ئەمڕۆ دا. لە ڕابردوودا دووکەڵ، دەوڵ، تیشکی خۆر، و ... بەکاردەھێنران.
دوورپەیوەندی بەشێکی زۆر گرنگی ئابووریی جیھانە و داھاتی دەستکەوتوو لە پیشەسازیی دوورپەیوەندی لە ساڵی ٢٠٠٦ نزیکەی ١،٢ تریلیۆن دۆلار بوو.