دواھەمین ھەناری دونیا
نووسەر | بەختیار عەلی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | دواھەمین ھەناری دونیا |
وێنەکێش | باسم ڕەسام (چاپی شەشەم) |
دانەری بەرگ | باسم ڕەسام (چاپی شەشەم) |
وڵات | کوردستان، عێراق |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
چەشن | ڕاستیی جادوویی |
بڵاوکەرەوە | |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠٠٢ (چاپی یەکەم) |
جۆری کتێب |
|
خەڵاتەکان | باشترین ڕۆمانی ٢٠٠٣، فێستیڤاڵی گەلاوێژ، سلێمانی |
دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە، ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوکرایەوە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٣دا، خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرت لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی.[٢]
کورتەی ڕۆمانەکە
[دەستکاری]لەسەر کەشتییەک بۆئەوەی بیبات بۆ خۆراوا لەگەڵ چەند پەنابەرێکدا، موزەفەری سوبحدەم چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە. کە پێشمەرگەیەکی پلەبەرز بوو، کە جارێکیان سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی ڕزگارکرد و دەورەدران بە سوپاکانی ڕژێمەوە. بیستویەک ساڵ بە دیلی بەسەردەبات، لە ناوەڕاستی سەحرادا.
کە ئازاد دەبێتەوە، دەستدەکات بە گەشتێکی دوورودرێژ بۆ ئەوەی بزانێت چی بەسەر وڵاتەکەیدا ھاتووە. گەشتێک بەناو چیرۆک، نھێنی، و بەناو خەڵک کە یارمەتیی دەدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕە ونبووەکەی. گەشتێک کە لە کۆتاییدا بە ڕێگایەکیدا دەبات کە ھەزارانی دیکە پێش ئەو بڕیویانە ئەویش ڕێگای دەریای سپییە بۆ خۆراوا.
وەرگێڕانەکان
[دەستکاری]دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی کوردی کورمانجی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی و فەڕەنسی،ئیتالی بڵاو کراوەتەوە.[١] بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبێتەوە.
ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
فارسی (آخرین انار دنیا)، ٢٠٠٩
[دەستکاری]ئەم وەرگێڕانە یەکەم وەرگێڕان بوو بۆ کتێبەکە. لەلایەن ئارەش سنجابییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی لە ساڵی ٢٠٠٩دا. وەرگێڕانەکە لەلایەن نشر افرازەوە کاری بڵاوکردنەوەی بۆکرا و لە شاری تاران بڵاوکرایەوە. کتێبەکە پێکھاتووە لە ٣٣٩ لاپەڕە.[٣]
فارسی (آخرین انار دنیا)، ٢٠١٤
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڕۆمانەکە دووبارە وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی فارسی بەڵام ئەمجارەیان لەلایەن مەریوان ھەڵەبجەیییەوە بوو،[١] کتێبەکە لە تاران لە ٣٩١ لاپەڕەدا لە چاپدرا و لەلایەن نشر ثالثەوە کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.
ئەڵمانی (Der letzte Granatapfel)، ٢٠١٦
[دەستکاری]ئەم وەرگێڕانە ئەڵمانییە لەلایەن وەرگێڕی کورد ڕاوێژ سەلیم و خانمە وەرگێڕی ئەڵمانی ئوتە کانتێرا لانگ کاری وەرگێڕانی بۆکراوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە ئەڵمانیا لەچاپدراوە و لەلایەن دەزگای یۆنیۆنسفێرلاگی ئەڵمانییەوە کاری دابەشکردنی بۆکراوە. کۆی لاپەڕەکانی ئەم وەرگێڕانە ٣٥٢ لاپەڕەیە.[٤]
شێوەزاری کورمانجی (Hinara Dawî ya Dinyayê)، ٢٠١٧
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٧دا، کتێبەکە وەرگێڕدرایە سەر شێوەزاری کورمانجی لەلایەن بەسام مستەفاوە و لەلایەن دەزگای ئاڤێستاوە بڵاوەکرایەوە لە تورکیا و شارەکانی باکوری کوردستان. پێکھاتووە لە ٣٥٢ لاپەڕە.[٥]
ئیتاڵی (L'Ultimo Melograno)، ٢٠١٨
[دەستکاری]ئەم وەرگێڕانەیان لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن م. دیۆتالێڤییەوە کرا بۆ زمانی ئیتاڵی و لەلایەن چیارلێتێرێوە لە ٨ی مارچدا بڵاوکرایەوە.[٦]
عەرەبی (آخرُ رمان الدنیا)، ٢٠١٨
[دەستکاری]ئەم وەرگێڕانەیان لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی میسری غەسان حەمدانەوە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاویکردەوە. غەسان حەمدان وەرگێڕانەکەی لە فارسییەوە کردووە بۆ عەرەبی و پێکدێت لە ٣٨٢ لاپەڕە.[٧]
عەرەبی (آخر رمَّانات العَالم)، ٢٠١٨
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٨دا، دووبارە ڕۆمانەکە بە عەرەبی لەلایەن ئیبراھیم خەلیل و عەبدوڵڵا شەیخۆوە بڵاوبۆوە.
فەڕەنسی (Le dernier grenadier du monde)، ٢٠١٩
[دەستکاری]وەرگێڕانەکە لەلایەن خاتوو ساندرین ترایدیاوە لە کوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەڕەنسی و لە ساڵی ٢٠١٩دا لەلایەن دەزگای "میتالیێ"وە بڵاوکراوەتەوە. وەرگێڕانی ڕۆمانەکە ٢ ساڵی پێچووە و پێکھاتووە لە ٢٢٠ لاپەڕە. ھاوکات ئەمە یەکەمین ڕۆمانی بەختیار عەلییە کە بکرێت بە فەڕەنسی.[٨]
نوێنترین چاپ
[دەستکاری]- دواھەمین ھەناری دونیا، چاپی ھەشتەم، ٢٠١٨، چاپخانەی ئەندێشە، ناوەندی ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەندێشە.
- Le dernier grenadier du monde, Bachtyar Ali, Mitallié, 2019.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب دواھەمین ھەناری دونیا بە فەڕەنسی بڵاودەبێتەوە، ئێن ئارتی ٢، ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە. ژپنک: ISBN 978-964-380-877-8
- ^ دواھەمین ھەناری دونیا" لە مەھاباد شرۆڤە کرا، ماڵپەڕی ھاژە، ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ آخرین انار دنیا، ماڵپەڕی sorankurdmad. ژپنک: ISBN 978-964-243-053-6
- ^ Durch das wilde Nachkriegskurdistan، ماڵپەڕی deutschlandfunkkultur، بڵاوکراوەتەوە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦. ژپنک: ISBN 978-3-293-00499-3
- ^ Romana Hinara Dawî ya Dinyayê derket، ماڵپەڕی باس نیوز، ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە. ژپنک: ISBN 978-605-908-296-9
- ^ “L’ultimo melograno” di Bachtyar Ali: le vite spezzate dell’Iraq e la salvezza dell’umanità ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی editoriaraba، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨. ژپنک: ISBN 978-8832960211
- ^ غسان حمدان: لا توجد مؤسسة ثقافية لترجمة أدب الشرق، ماڵپەڕی rommanmag، ٢٣ی شووباتی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ڕۆمانی «دواھەمین ھەناری دونیا»ی بەختیار عەلی بە فەڕەنسی بڵاودەکرێتەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی پێشەنگ، ٢ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ھاوکار حەمە.