درێژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە درێژاییەوە ڕەوانە کراوە)
درێژایی ڕەھەندێکە.

درێژی یان درێژایی (بە کورمانجی: درێژاھی، Dirêjahî) ڕەھەندی داکێشراوی ھەر شتێکە. درێژاییی شتێک مەودای نێوان کۆتایییەکانی ئەو شتەیە؛ بەرفرەییی ھێڵیی ئەو شتەیە کە لە دەستپێکیەوە ھەتا کۆتاییی دەپێودرێت. پێویستە درێژایی لە بەرزایی و پانایی جیابکرێتەوە. بەرزایی بەرفرەییی ئەستوونی شتانە و پانایی دووری یان مەودای نێوان لا یان پاڵێکە ھەتا لا یان پاڵێکی تر.

لە فیزیکدا، وا باوە کە بە مەودای نێوان ھەر دوو خاڵی دڵخواز بوێترێت درێژایی. ھەروەھا درێژایی یەکێ لە چەندێتییە سەرەکییەکانە (ئەوانی تر: کات و بارست)، واتە یەکەی درێژایی سەربەخۆ پێناسدەکرێت نەک لە ڕووی یەکەی چەندێتییەکانی تر.

یەکەکانی درێژایی زیاتر یەکێ لە ئەمانەیە: مەتر، سانتیمەتر، ئینچ، یارد، مەیل، و ... .

درێژایی پێواندنی تەنیا یەک ڕەھەندە، بەڵام ڕووبەر پێواندنی دوو ڕەھەندە (درێژایی دووجا) و قەبارە پێواندنی سێ ڕەھەندە (درێژایی سێجا).