دراگۆن بۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دراگۆن بۆڵ
بەرھەمھێنەرئاکیرا توریاما
کاری ڕەسەنگەشتێک بۆ ڕۆژئاوا
زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکاندراگۆن بۆڵ (١٩٨٦–١٩٨٩)
دراگۆن بۆڵ زێد (١٩٨٩–١٩٩٦)
دراگۆن بۆڵ سووپەر (٢٠١٥–٢٠١٨)

دراگۆن بۆڵ (بە ژاپۆنی: ドラゴンボール؛ دۆراگۆن بۆرو، واتە: تۆپی ئەژدیھا) بریتییە لە زنجیرەیەکی ڕاگەیاندنی دروست کراوە لەلایەن ئاکیرا توریاما. مانگا ڕاستەقینەکە نووسراوە و کێشراوە لەلایەن توریاما و بڵاوکراوەتەوە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ ١٩٩٥، پێکھاتووە لە ٥١٩ ژمارە، لە ٤٢ کتێبی تانکۆبۆندا و بڵاو کراوەتەوە لەلایەن شوئیشاوە، دراگۆن بۆڵ وەرگیراوە لە چیرۆکێکی کۆنی چینی «گەشت بەرەو ڕۆژاوا». ئەم ئەنیمێیە چیرۆکی سەرکێشییەکانی سۆن گۆکو دەگێڕێتەوە، لە مناڵییەوە تا گەورەیی و چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕاھێنانەکانی و ھەروەھا بە دەست ھێنانی حەوت تۆپی جادوویی کە دەتوانن ئەژدیھا زیندوو بکەنەوە، و سێ داواکاری جێبەجێ دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]