دانتێ ئەلیگیێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبووننیوەی مەی تا نیوەی ژووئەنی ١٢٦٥
مەرگسێپتامبری ١٣٢١
ڕاڤێنا
پیشەشاعیر، زمانناس، نووسەر
De vulgari eloquentia, 1577

دورانتێ دێگلی ئالیگیێری (لەدایکبووی ١٢٦٥ - کۆچی دوایی ١٣٢١ شاری) فلۆڕانس (کەیەکێک لەکۆمارییەکانی ئیتالیای ئەوسەردەمە) ، ناسراو بە دانتێ، شاعیری بەناوبانگی سەردەمی ناوێنی ئیتاڵی بوو. گرینگترین بەرھەمی ژیانی بە ناوی کۆمێدیای خودایی (کۆمێدیای یەزدانی - Divina Commedia) بە گەورەترین بەرھەمی ئەدەبی لە زمانی ئیتاڵی و شاکاری ئەدەبی جیھانی دەزانن.

لە ئیتاڵیدا ئەو بە ناو «شاعیری بێ وێنە» (بە ئیتاڵی: il Sommo Poeta) دەناسن یا ھەر بە کورتی «شاعیر». دانتێ و پێتراک و بۆکاچۆ بە «سێ کانی» دەناسن یا «سێ تاجینە». ھەروا دانتێ بە «باوکی زمانی ئیتاڵی» دەناسن. یەکەمین ژیاننامەی بەدەستی جۆڤانی بۆکاچۆ نووسراوە.

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

دانتێ ئەلیگیێری لە یەکێک لە ناوچەکانی کۆماری ئیتالیای ئەو سەردەمە لە دایک بووە ، لە بنەماڵیەکی مامناوەند ، لە ساڵی (۱۳۲۱)ی زاینیدا لە تەمەنی (٥٦) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە . سەردەمی منداڵی دانتە لە چارچێوەی ئاڵۆز ، پڕ لە شەڕوشۆڕ و پلانگێری (لە نێوان حزبی پاپا و حزبی پاشایەتی)دا بەسەرچووە . بنەماڵەی دانتێ پشگیریان لە حیزبی پاپا دەکرد و دوای سەرکەوتنی سەربازی ئەوان ، چەند مانگ دوای لە دایکبوونی دانتە ، بنەماڵەکەی لە بواری سیاسیەوە زۆر گەشەیان کرد . ساڵانێک دواتر دانتە بەهۆی ئەو لایەنگریە سیاسیەی ڕووبەڕوی ئێش و ئازارێکی بۆوە. ناوبراو خوێندنی لە ("خوێندنگەی ئایینی برایانی کەهتەر") دەست پێکرد . ژیانی دانتە سەرتەپای ڕۆژاڕەشی و چەرمەسەری بووە . دانتە لە زانکۆکانی ("فلۆرانس" ، "پالۆدا") خەریکی فێربوونی زانست بوو . ناوبراو یەکێک لە خوێندکارە نمونەییەکان بوو و هۆگریەکی زۆری بە بواری (فەلسەفە و سروشت و ئەخلاق) هەبووە . دانتە لە تەمەنی (۹) ساڵیدا ئاشقی کچێک بەناوی (بێئاتریس) بوو کە لەگەڵ دانتە خزم بوون . ئاشنایەتی ئەو دوانە لە کۆرێکی بنەماڵەکەیان دەستی پێکرد ، دانتە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر خۆشەویستی بۆ (بێئاتریس) بوو ، ئەم کارەشی بەردەوام بوو تا تەمەنی (۱۹) ساڵی یەکەمین شیعرەکانی خۆی لە وەسفی عەشقی ئاسمانی خۆیدا نووسی و خۆشەویتەکەی بە فریشتە شوبهاند . کە دواتر (بێئاتریس) هاوسەرگیری کرد بە پیاوێکی تر ، بەڵام لە تەمەنی لاویێتیدا لە ساڵی (۱۲۹۰) و کاتێک تەمەنی (۲٤) ساڵبوو ، گیانی لە دەست دا . دانتە هێشتا هەر لە ئاگری بیوەفایی خۆشەویستیەکەی خۆیدا دەسوتا و شیعری هەست بزوێنی لەم بوارەدا دەنووسی ، لەناکاو خەمی مەرگی (بێئاتریس) بەرەوڕوو بووەوە . ناوبراو ژمارەیکی زۆر شیعری لەسەر خۆشەویستەکەی نوسیوە . شاڵێک دوای مەرگی خۆشەویستەکەی لەگەڵ ژنێک بەناوی "جما" هاوسەرگیری کرد ، بەڵام ئەم هاوسەرگیرییە نەیتوانی بیرەوەرییەکانی (بێئاتریس) لە مێشکی دانتە بسڕێتەوە . "دانتە" لە تەمەنی (۳۰) ساڵیدا دەستیکرد بە چاڵاکی سیاسی و چەندین هێرش و پەلاماری هێزەکانی(فلۆڕانس) لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بەشداریکرد . لە ساڵانی (۱۲۹٦ و ۱۲۹۷) وەک ئەندامی (شورای سەدکەسی) (فلۆرانس) هەڵبژێردرا و چوار ساڵ دواتر واتا لە ساڵی (۱۳۰۰) دا وەک باڵیۆزی (فلۆڕانس) چوو بۆ (سن جمیتانۆ) و چەند مانگێک بەرپرسیارێتی "دیوانی بەرزی وڵات"ی فلۆرانسی پێ سپێردرا . لەماوەی بەرپرسیاریتیدا چەندین قسەی توندی دژ بە پاپا داوە. لە ساڵی (۱۳۰۲) دانتە بە تۆمەتی "گەندەڵی لە کاروباری حکومەت" ئەویش لە لایەن پاپەوە بوو دوای هاتنی دەستهەڵاتی ، دادگایەکەی بەشێوەییەکی نهێنی ئەنجامدرا ئەوەش وەکو وەڵامێکی پاپا بوو بۆ ئەو لێدوانانەی دانتە دژ بە پاپا ، دانتە بە دوو ساڵ دورکردنەوە لە وڵات و سزایەکی نەختی و هەتا هەتایی بێبەشکردنی لە گشت مافە مەدەنیەکانی بەسەردا سەپێنرا . دواتر نەیتوای خێزاەکەشی ببینێتەوە ، ژیانێکی دوور لە بنەماڵەکەی دەستپێکرد ، چونکە بنەماڵەکەی مافی ئەوەیان نەبوو لە فلۆرانس بچنە دەرەوە. دانتە تا کۆتایی ژیانیشی نەیتوانی منداڵەکانی ببینێتەوە ، تا شەوی (۱٤ی سێپتێمبەر ی ۱۳۲۱)ی زایینیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد .

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

دانتێ ئەلیگیێری لە ماوەی ژیانی خۆیدا دەستی دایە نوسینی کتێبی جۆرارجۆر ، کە گرنگترینیان (ژیانی نوێ ، میوانداریێتی ، پاشایەتی)، ئاوازەکان و سەرجەم شاکارەکانی خۆی بەناوی ("کۆمێدی خوایی") بوون ، ئەو کتێبە لە سێ بەشدا نوسراوە : دۆزەخ ، بەرزەخ و بەهەشت کەتەنیا ئاماژەیەک نییە بە سێیانەی مەسیحیەکان ، بەڵکو ئاماژەیەکە بە پێکهاتەی جیهان ، شێوازە کلاسیکیەکەشی. ناوبراو (۳٤) سروودی بۆ دۆزەخ و (۳۳) سروودیشی بۆ بەرزەخ و بەهەشت نوسیوە .

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی وتاری دانتێ