داری ساری سەبری
داری ساری سەبری (١٩٣٠ لە زرباتیە - ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە بەغدا) شاعیر و مێژوونووسی کوردی عێراق بوو. داری ساری لە عەشیرەتی مەڵگشای لە کوردە فەیلییەکانی باشووری کوردستان بوو.
ژیان[دەستکاری]
داری ساری سەبری لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری زرباتیە لە ڕۆژھەڵاتی شاری کووت لە دایک بوو.
داری ساری لە کۆتاییەکانی دەھەی ١٩٥٠ لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردەکان و حیزبی ھیوا بوو. داری ساری بە دوای ھەڵوەشیندرانی حیزبی ھیوا چوو لە حیزبی دیموکرات و لە لقی پێنجەمی ئەو حیزبە ئەندامێکی چالاک بوو. ئەو چەندین جار کەو لە بەندیخانە و تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٤ بڕیاری سێدارەدانی بۆ دەربڕا بەڵام عەفو کرا.
داری ساری ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراق و ئەندامی لژنەی بەریوەبەریی کۆمەڵەی چاندی کوردی بوو. ئەو لە فیستیڤالەکانێک وەکوو یەکەمین فیستیڤالی ھەڵبەستی کوردی لە کەرکووک و ھەروەھا فیستیڤالەکانێکی وێژەی کوردی لە سلێمانی و بەغدا و لە دەرەوەی عێڕاق بەشداری کرد.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ""احمد الحمد المندلاوي - شعراء فيليون في الذاكرة/القسم:القسم الثالث"". Archived from the original on 22ی Augustی 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|archivedate=
(help) ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.