خەون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەونی شوڕشگێڕێک لە نووسینی ئەنتۆنیۆ دی پێرێدا

خەون بریتییە لە زنجیرەیەک ئەندێشە کە لە کاتی خەودا ڕوودەدەن و خەونەکان لە یەکگرتوویی و لۆژیکی خۆیاندا جیاوازن و چەندین گریمانەش ھەن کە ڕوودانی خەونەکان ڕوون دەکەنەوە، سیگمۆند فرۆید دەڵێت: خەون ئامرازێکە کە ڕۆح پەنای بۆ دەبات ئارەزوو و پاڵنەرە کۆکراوەکانی تێر بکات، بە تایبەت ئەوانەی کە لە واقیعدا تێرکردنیان قوورسە. تاک لە خەودا پاڵنەرەکانی لە شێوەی ڕووداوێک یان بارودۆخێکدا دەبینێت کە بەدی دێت و ئەو پەندە باوەی کە دەڵێت: “ برسی خەون بە بازاڕی نان دەبینێت ” باشترین دەربڕینی ئەمەیە، بەڵام ئارەزووەکان لە خەودا زۆرجار خۆدزینەوەیان لێدەکرێت یان شاراوەتەوە بەجۆرێک کە خەونبین خۆی ئاگاداری ماناکانیان نەبێت، ھەربۆیە زۆر خەون دەردەکەون لە مانا و لۆژیک بەتاڵە، ھاوشێوەی بیرکردنەوەی شێتەکان، بە پێچەوانەی خەونبینین، کە زۆر لۆژیکییە.

ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە خەونەکان شوێنەواری لەسەر تەختە بەردەکان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی سۆمەرییەکان؛ و ھەندێک لە گەلانی کۆن، وەک: یۆنانییەکان، پێیانوابوو کە خەونەکان بەگشتی دیارییەکە لەلایەن خوداوەندەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی زانیاری بۆ مرۆڤەکان و چاندنی پەیامێکی دیاریکراو لە مێشکی کەسی خەوتوودا.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]