خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرادا (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆشەویستی لەسەردەمی کولێرەدا
نووسینڕۆناڵد ھاروود
کاستخاڤیێر باردێم
جیوانا مێزۆگیۆرنۆ
بێنجامین برەت
مۆسیقائەنتۆنیۆ پینتۆ، شەکیرا
ڕێکەوتی دەرچوون١٦ نۆڤەمبری ٢٠٠٧
ماوەی فیلم١٣٩ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆلۆمبیا
زمانئینگلیزی

خۆشەویستی لەسەردەمی کولێرەدا، (بە ئینگلیزی: Love in the Time of Cholera؛ بە ئیسپانی: El amor en los tiempos del streptococci) رۆمانێکی بەناوبانگی گابریێل گارسیا مارکێز خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩٨٢، کە لەساڵی ١٩٨٥ وەک کتێب بڵاوکراوەتەوە، بەھەمان ناو لە ھالیڤوود کراوە بە فیلمێکی درامی ڕۆمانسی. ئەم بەرھەمە یەکەم ڕۆمانی مارکێزە کە کرابێت بە فیلم.

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

سەردەمی ڕووداوەکە بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای بیست دەگەڕێتەوە، باس لە عەشق و دڵداری کوڕ و کچێکی گەنج دەکات کە لەژێر فشاری خانەوادە و ھەڵومەرجی نالەبار کچەکە شوو دەکات بە دکتورێک، مێردەکەی لە قۆناغێک لە قۆناغەکان خەیانەتی پێ دەکات، کورەکەیش ھەردەم دڵی لەلای کچەکەیە، بەڵام لەگەڵ سەدەھا کچ و ژن دەخەوێت و دەوڵەمەندیش دەبێت. لەدوای پەنجا ساڵ بەمردنی مێردی کچەکە، بەیەک دەگەنەوە و دەبنە ژن و مێرد و خۆشەویستی سەردەکەوێت. فلیمەکە لەلایەن رەخنەگرانەوە باش نەوتراوە، بۆ نموونە گۆڤاری تایم، بەیەکێک لە خراپترین ئەو فلیمانەی داناوە کە لە ڕۆمانەوە وەرگیراوە.

بەشداربووان[دەستکاری]

  • بێنجامین برات
  • جیۆڤانا مێزۆگیۆرنۆ
  • مارسێلا مار
  • جاڤیێر باردیم

سەرچاوەکان[دەستکاری]