خۆشەویستیی ڕزگارکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆشەویستیی ڕزگارکەر
دەرھێنەردی جەی کاروسۆ
بەرھەمھێنەرسیندی بۆند
بریتانی یۆست
سیمۆن سوارت
وەیین فیتزجۆن
مایکل سکۆت
نووسینفرانسین ڕیڤەرز
دی جەی کاروسۆ
سەرچاوەی چیڕۆکخۆشەویستیی ڕزگارکەر
وێنەگری سینەماییڕۆجەر ستۆفەرز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ماوەی فیلم١٣٤ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٠ ملیۆن دۆلار
داھات٩ ملیۆن دۆلار

خۆشەویستیی ڕزگارکەر (بە ئینگلیزی: Redeeming Love) فیلمێکی ڕۆمانسی ڕۆژاوایی مەسیحی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنانی دیجیی کاروسۆ کە لەگەڵ فرانسین ڕیڤەرز سیناریۆی فیلمەکەیان نووسیوە. فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ڕیڤەرز لە ساڵی ١٩٩١ بە ھەمان ناو دروست کراوە. لەم فیلمەدا ئەبیگایل کاوین و تۆم لویس و لۆگان مارشال-گرین ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای پیناکڵ پیک پیکچەرز و میشن پیکچەرز ئینتەرناشناڵ و نتیبا پیکچەرزەوە بەرھەم ھێنراوە و لە شاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا وێنەگیراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا و بە گشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی نەرێنی لێکرا. فیلمی خۆشەویستیی ڕزگارکەر پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی جی ئێم ئەی دۆڤ بۆ فیلم/زنجیرەی ئیلھامبەخشی ساڵ لە خەڵاتەکانی جی ئێم ئەیڤ دۆڤ ٢٠٢٢.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی ئەنجێڵ دەگێڕێتەوە کە ژنێکی گەنجە و تەمەنێکی زۆرە بەرگەی ئازار و ناخۆشی گرتووە. ئەنجێل لە منداڵیدا فرۆشراوە بە لەشفرۆشی. خەبات دەکات بۆ ئەوەی باوەڕ بە خۆشەویستی و متمانە بە کەسانی دیکە بکات؛ بەڵام ژیانی وەرچەرخانێکی دراماتیک بەخۆیەوە دەبینێت کاتێک مایکڵ ھۆشیا دەناسێت کە جووتیارێکی میھرەبان و بەزەییدارە و لە ھەستەکانی ئەنجێڵ تێدەگات و بە شکاوی دەیبینێت. سەرەڕای ناڕەزایی سەرەتایی ئەنجێڵ، مایکڵ بڕیاریدا خۆشەویستی بێ مەرجی نیشان بدات و چانسی ڕزگاربوونی پێشکەش بکات. لەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییەکەی نێوانیان، ئەنجێل دەست دەکات بە ڕووبەڕووبوونەوەی زەبرەکانی ڕابردووی و ھێواش ھێواش دڵی خۆی دەکاتەوە بۆ ئەگەری داھاتوویەکی جیاواز؛ بەڵام ڕێگای چاکبوونەوەی پڕە لە دژایەتی، لەوانە کابووسەکانی ناوەوەی ئەنجێڵ خۆی و سێبەری ڕابردووی. لەکاتێکدا ئەنجێل و مایکڵ پەیوەندییە ئاڵۆزەکەیان بەڕێوەدەبەن، دەبێت ڕووبەڕووی ترس و نائاسایشەکانی خۆیان ببنەوە و لە ھەمان کاتدا ڕووبەڕووی ھەڕەشە دەرەکییەکان ببنەوە کە ھەڕەشەی لەیەکتربڕینیان دەکەن. لە ھەموو ئەمانەدا ھێزی خۆشەویستی و لێبوردن و ئیمان تاقی دەکرێتەوە کاتێک ئەنجێل فێر دەبێت واز لە ڕابردووی خۆی بھێنێت و سەرەتایەکی نوێ لە باوەش بگرێت.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ئەبیگایل کاوین وەک ئەنجێڵ/سارا
  • تۆم لویس وەک مایکڵ ھۆسیا
  • لۆگان مارشال-گرین وەک پۆڵ
  • وو کێکسی وەک مای لینگ
  • لیڤی بیرچ وەک سارا ستافۆرد
  • فامکە یانسن وەک دوچێس
  • نینا دۆبرێڤ وەک مای
  • ئێریک دەین وەک دوک

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

فیلمەکە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ لە شاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا وێنەیگیراوە.[٢] فیلمەکە خۆی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا، دیجی کاروسۆ وەک دەرھێنەری فیلمەکە و ڕۆما داونی و فرانسین ڕیڤەرز وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار.[٣][٤] ھەروەھا ڕیڤەرز سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە، لەگەڵ کاروسۆ.[٣][٥] فیلمی خۆشەویستیی ڕزگارکەر دووەم ھاوکاری نێوان بەرھەمھێنەران سیندی بۆند و سیمۆن سوارتە، یەکەمیان فیلمی «دەتوانم تەنھا بیھێنمە بەرچاوم» بوو لە ساڵی ٢٠١٨.[٦][٧]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

لە سەرەتادا بڕیار بوو فیلمی خۆشەویستیی ڕزگارکەر لە بەھاری ساڵی ٢٠٢١ نمایش بکرێت؛ بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ دواکەوت. فیلمەکە لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشکرا.[٨]

فیلمەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ بۆ پلاتفۆرمەکانی ڤی ئۆ دی بڵاوکرایەوە، دواتر لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ بۆ بلوڕەی و دیڤیدی بڵاوکرایەوە.[٩] لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ەوە بۆ پەخشکردن لە کەناڵی پی کۆک بەردەست بوو.[١٠]

پێشوازی[دەستکاری]

یونێڤێرساڵ پیکچەرز فیلمەکەی خستە بازاڕەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان، لە ١٬٩٠٣ سینەما، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٢.[١١] پێشبینی دەکرا لە سێ ڕۆژی یەکەمدا داھاتی ناوخۆیی کەمتر لە ٥ ملیۆن دۆلار بێت، لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا ٣٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و پلەی چوارەمی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا.[١٢] فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی چوارەمدا لە دە باشترینەکانی بۆکس ئۆفیس کشایەوە و بە ٣٥٤ ھەزار و ٨٣٥ دۆلار پلەی دوازدەی بەدەستھێنا.[١٣] فیلمەکە بۆمبێکی بۆکس ئۆفیس بوو، ٩٫٤٦ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا،[١٤] لە بەرامبەر بوودجەی ٣٠ ملیۆن دۆلار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Longs, Herb (August 10, 2022). "Watch: Nominations For 53rd Annual GMA Dove Awards Announced - TCB". The Christian Beat. Retrieved October 9, 2022.
  2. ^ Singh, Prerna (January 20, 2022). "Where Was Redeeming Love Filmed?". The Cinemaholic. Retrieved June 28, 2023.
  3. ^ ئ ا Millenaar, Eline (May 12, 2020). "Bestselling Francine Rivers novel 'Redeeming Love' is coming to big screen". Christian Post. Retrieved November 1, 2022.
  4. ^ Welk, Brian (April 29, 2020). "DJ Caruso Adapts Romance Novel 'Redeeming Love' With Abigail Cowen, Tom Lewis". TheWrap. Retrieved November 1, 2022.
  5. ^ Pearson, Ben (April 29, 2020). "D.J. Caruso to Direct Faith-Based 'Redeeming Love', Which Stars Logan Marshall-Green, Famke Janssen, and More". /Film. Retrieved November 1, 2022.
  6. ^ Law, Jeannie (May 1, 2020). "Bestselling novel 'Redeeming Love' to be turned to movie produced by Roma Downey". Christian Post. Retrieved November 1, 2022.
  7. ^ N'Duka, Amanda (April 29, 2020). "Logan Marshall-Green, Abigail Cowen, Nina Dobrev, Famke Janssen & More Star In 'Redeeming Love' Adaptation From 'Eagle Eye' Helmer D.J. Caruso". Deadline Hollywood. Retrieved November 1, 2022.
  8. ^ "Redeeming Love to Release in U.S. , Canada Through Universal Pictures in 2022". Movie Guide. August 11, 2021. Retrieved June 28, 2023.
  9. ^ "Redeeming Love DVD Release Date". www.dvdsreleasedates.com. Retrieved November 23, 2022.
  10. ^ "How to Watch 'Redeeming Love': Where Is it Streaming Online?". Collider. March 8, 2022. Retrieved March 27, 2023.
  11. ^ Grobar, Matt (October 19, 2021). "'Redeeming Love' Trailer, Release Date: Abigail Cowen & Tom Lewis Star In Universal Romance Pic". Deadline Hollywood. Retrieved November 1, 2022.
  12. ^ "Domestic 2022 Weekend 3". Box Office Mojo. Retrieved November 1, 2022.
  13. ^ "Domestic 2022 Weekend 6". Box Office Mojo. Retrieved November 1, 2022.
  14. ^ "Redeeming Love | All Territories". Box Office Mojo. Retrieved November 1, 2022.