خزمگەریەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خزمگەرییەتی بریتییە لە بەپێشخستنی خزم و دۆستە نزیکەکان بەھۆی پەیوەندیان بە تۆوە نەوەک بەھۆی لێھاتوویان. زۆربەی کات ئەم زاراوەیە مانایەکی نەخوازراو و نێگەتیڤانە دەگەیەنێت. بۆ نموونە ئەگەر بەڕێوەبەرێک ھەڵسا بە دامەزراندنی فەرمانبەرێک یان بە بەەرزکردنەوەی پلەکەی بەھۆی پەیوەندی خزمایەتی لە بری فەرمانبەرێکی تر کە لەو کەسە لێھاتووتر بێت بەڵام پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە نەبێت ئەو کاتە بەڕێوەبەرەکە بە خزمگەرییەتی تاوانباردەبێت. ھەندێک لە زانایانی بواری زیندەوەرزانی ئاماژەیان بەوەکردووە کە بوونی ئارەزوو بۆ خزمگەرییەتی ئارەزوویەکی زگماکییە لە مرۆڤدا و شێوەیەکە لە شێوەکانی بەپێشخستنی خزمایەتی.

وشە ئینگلیزییەکەی (Nepotism) بنەڕەتەکەی لاتینییە و لە وشەی Nepos وەرگیراوە کە مانای منداڵی برا یان خوشک دەگەیەنێت لە چەرخە ناوەراستەکاندا کە ھەندێک لە پاپاکان و قەشە کاپۆلیکییەکان کە پەیمانی ڕەبەن بوونیان لەسەر خۆیاندابوو منداڵە نا شەرعییەکانی خۆیان بەخێودەکرت بەو پاساوەی کە ئەمانە منداڵی خوشک یان برایانان و لە ماڵەکردنیشدا پیشینەیان پێدەدان لەسەر خەڵکانی تر؛ و ھەندێک لە پاپاکان لەو جۆرە منداڵە نا شەرعیانەی خۆیان یان منداڵە خزمەکانیان گەیشتن بە پلەی کاردینالی؛ و زۆربەی جار ئەم جۆرە دامەزراندنانە بۆ دامەزراندنی شتێک کە لە «خانەوادە پاشایییەکان» دەچوو دەستیان بەسەر کورسی پاشایەتیدا دەگرت. بۆ نموونە پاپا کلیستۆسی سێەم لە خانەوادەی بۆرجیا دوو لە کوڕەبراکانی خۆی وەک کاردینالییە دامەزراند یەکێکیان بریتی بوو لە ڕۆدیرگ کە ئەویش پێگەکەی خۆی وەک کاردینال دواتر بەکارھێنا بۆ گەیشتن بە پاپایەتی، و بوو بە پاپا ئەلکسەندر ی شەشەم. وا ڕێکەوت کە ئەلکسەندەر- کە یەکێک لە ھەرە گەندەڵترین پاپاکان بوو—پلەی کاردیناڵی بەبرای دڵبەندەکەی خۆیدا کە ئەلیساندرۆ فارنییە: کە پلەوپایەی فارنییەش بەرزدەبێتەوە دوایی دەبێت بە پاپا پۆلی سێەم. پۆلیش بە ھەمان شێوە خەریکی خزمگەرییەتی بوو کە بۆنمونە دوو لە منداڵە خوشکەکانی (کە تەمەنیان ١٤ و ١٦ ساڵان بوو) وەک کاردیناڵ دامەزراند؛ و ئەم پیادەکردنە لەوکاتە کۆتایی پێھات کە پاپا ئەنوسنت فەرمایشتێکی پاپایی دەرکرد بە قەدەغەکردنی ئەم جۆرە کارانە لە ساڵی ١٦٩٢. ئەم بڕیارە پاپایییە بۆ ھەموو پاپایەک لە ھەموو سەردەمێک قەدەغەی کرد کە زەوی و خانووبەرە و پلەوپایە و قازانجە دارایییەکان نابێت بە ھیچ لە خزمەکانی خۆی بدات بێجگە لە یەک خزم نەبێت کە شیاو لێھاتووی ئەوەبێت ئەو پەڕی ببێتە کاردیناڵ.

خزمگەرییەتی تۆمەتێکی باوە لە ناوەندی سیاسیدا کاتێک کە خزمی کەسێکی خاوەن کاریگەری پلەوپایەکی دەسەڵات وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لێھاتوویی گونجاوی ھەبێت بۆ ئەو شوێنە. بۆ نموونە کاتێک کە سیناتۆری ئەمریکی فرانک مارکوفسکی وەک فەرمانڕەوای ویلایەتی الاسکا کچی لیزا مارکۆفسکی وەک نوێنەری ویلایەتەکە دامەزران بۆ ئەوەی لە ئەو پێگەیە بەڕێوەببات لە ماوە ئەو دوو ساڵەی کە مبووی وەک فەرمانڕەواە ویلایەتەکە و لەوکاتەشدا بە خزمگەرییەتی تۆمەتبارکرا. (و کچەکەی لیزا سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەیدا لەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٠٤ خۆی پاڵاوت بۆ ئەم پۆستە). جۆن کەنەدیش لەلایەن ژمارەیەک لە ڕکابەرەکانییەوە بە خزمگەرییەتی تاوانبارکرا کاتێک براکەی ڕۆبرت کینیدی وەک بەڕێوەبەری گشتی دامەزراند. لە ھموو شوێنێک خاناوەدا ھەن کە دەستیان بەسەر سیاسەتی وڵاتەکانیاندا گرتووە وەک خاناوادەی تون عبدالرزاقی دووەم وەک سەرۆک وەزیرانی مالیزیاو کوڕەکەی نەجیب تون عبدالرزاق کە جێگری ئێستای سەرۆک وەزیرانی مالیزیا و مینتور لی کوان یەکەم سەرۆک وەزیرانی سەنگافورە و کوڕەکەی لی ھین لونگ کە بەم دوایییە جێگای گوە تونگ ی گرتەوە وەک سەرۆک وەزیری سەنگافورە؛ و زۆر لە وڵاتانی ئاسیا بەلای فەرمانڕەواییکردنی خانەوادە فەرمانڕەواکاندان. لە ھندستان تا ئێستا خانەوادەی نەھرۆ--- و خانەوادەی غاندی فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ھندستان دەکەن لە زۆرینەی ماوەی دوای سەربەخۆیی لەکاتێکدا خەڵکانی تریش لە ویلایەتە ھندییەکانیش لەسەر پێشخستنی خزم و ناساویەکانیان بەردەوامن.

و لە ڕۆمانیا زاراوەی «پەیوەندی» بەربڵاوە بۆ ناونانی خزمگەرییەتی کە ڕێگە بە مرۆڤدەدات کارێک بەدەستبھێنێت بە ھۆیەوە. ھەرچی وشەی (Nepot) ە لە زمانی ڕۆمانیدا مانای کوڕی برا یان کوڕی خوشک دەگەیەنێت. و لەماوەی فەرمانڕەوایی کۆمۆنیستی خزمگەرییەتی تاکە ڕێگە بوو بۆ بەدەستھێنانی کارێکی باش بە مووچەیەکی سەرنجراکێش.

بۆب مامی خۆتە

ئەو دەستەواژەی کە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەکاردەھێنرێت بۆ گوزارشتکردن لە خزمگەرییەتی بریتییە لە «بۆب مامی خۆتە». بنەرەتی ئەو وتەیەش بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە ڕوبرت سیسل دوک سالزبری سەرۆکی وەزیران بوو و کورە براکەی خۆی ارسەر بەلفۆر لە پلەیەکی بەرز دامەزراند. ئەم دەستەواژەیە لە بنەڕەتدا وەک گاڵتەجاڕی بە خزمگەرییەتی بەکاردەھێنرا بەڵام ئێستا ماناکەی بریتییە «ھیچ کێشەیەک نییە» یان «ھەموو شتێک تەواو کراوە» وەک لەو ڕستەیە «پلاکە کارەبایییەکە بخەرە ناوی و پەنجە بە دوگمەکە بنێ ئیتر بۆب مامی خۆتە.»

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]