حوکم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەگشتی، حوکم بە بڕیارێک دەوترێ کە پاش ئەوەی گەواکان و شایەتحاڵەکان و بەڵگەکان تاوتوێ کران و ھەڵسەنگێنران، یەکلایی بووبێتەوە. حوکم وەکوو زاراوە لە بوارە جیاجیاکاندا مانای جیاجیای ھەیە:

لە بواری بەڕێوەبردنی حکوومەتدا، حوکم قسە یا نووسراوەیەکە کە بە پێی ئەوە کارێک لە ژێردەست داوا دەکرێ.[١] لە بنەڕەتدا، حکوومەت یانی ئەو دامودەزگایە کە حوکمی بە دەستەوەیە.

لە بواری قانووندا، حوکم دوا وتە و فەرمانی دادگایە کە لە کۆتاییی دادگاکەدا لە بابەت مافەکان و بەرپرسیارەتییەکانی لایەنەکانەوە لە لایەن قازییەوە ڕادەگەیێنرێ.[١]

لە بوارەکانی لۆژیک و فەلسەفەدا، جیاوازیی نێوان حوکم و قەزیە و تەسدیق زۆر ڕوون و ئاشکرا نییە و زۆربەی جارەکان لە جێی یەکتر بە کار دەبردرێن و بە ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکرێن.[٢] دەڵێن حوکم ئەو کارەیە کە زەین دەیکا و تێیدا تایبەتمەندییەک دەخاتە پاڵ شتێکەوە. قەزیەش دەربڕینی ئەو حوکمەیە بە وتە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا مەردۆخ ڕۆحانی, ماجد. فەرھەنگی زانستگای کوردستان.
  2. ^ خوانساری, محمد. فرهنگ اصطلاحات منطقی. بنیاد فرهنگ ایران.