جەوھەر نامیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون١٩٤٦
مەرگ٢١ی ئازاری ٢٠١١
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس
پیشەسیاسەتمەدار
چالاکبوون١٩٧٥-٢٠١١
حیزبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

جەوھەر نامیق سالم لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە ناوچەی بەرلوتی سەر بە شارۆچکەی کەلار دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٢ دا بە یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردراوە. خاوەن کەسایەتییەکی بە ھەڵوێست و جوامێر بووە، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە خەستەخانەی ھۆدینگا لە وڵاتی سوید بە نەخۆشی لە شەوی ٢١/٢٣ ئازاری ٢٠١١ کۆچی دوایی کردوە. خێزانداربووە و دوو کوڕ و کچێکی پاش خۆی بەجێھێشتوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

جەوھەر نامیق سالم لە خێزانێکی کوردپەروەر لە ساڵی ١٩٤٦ لە ناوچەی بەرلوتی سەر بە شارۆچکەی کەلار لە دایکبووە، باوکی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی حیزبی ھیوا، لە تەمەنی لاوێتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە زانکۆی موستەنسریە لە بەغداد کۆلیژی ئابووری بەشی زانستە ئابوورییەکانی تەواو کردوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە.

لە ساڵی ١٩٧٥ دا بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە قیادە موەقەتە ناوی دەرکردبوو، ھاوکات بەرپرسی ھەرێمی یەکی پارتەکەی بووە، لەبەر لێھاتووی لە ساڵی ١٩٧٩ دا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ھەڵبژێردراوە، جارێکی دیکەش لە دە ھەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ساڵی ١٩٨٩ وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردراوەتەوە.

دوای راپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ کراوەتە بەرپرسی سنووری کەرکوک لە بەرەی کوردستانیدا، ساڵی ١٩٩٢ وەکو یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردراوە، لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٠ لێپرسراوی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ٢٠٠٠ کراوەتە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و تاکو ساڵی ٢٠٠٣، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە وازی لە دەسەڵات و پۆستە حیزبییەکەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان ھێناوە، تا لە ژیاندا بوو باسی ھۆکارەکەی نەکردوە.

مردن[دەستکاری]

بەھۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە لە مانگی شوباتی ٢٠١١ دا دەبرێتە وڵاتی سوید بۆ چارەسەر، ھەر لەوێش لە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی ئازار لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]