جەنگی پردی ستێرلینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی پردی ستێرلینگ
بەشێکە لەWars of Scottish Independence
وڵاتKingdom of Scotland
جێStirling
پۆتانی شوێن٥٦°٧′٤٨″N ٣°٥٦′٦″W
کاتی ڕوودان١١ی ئەیلوولی ١٢٩٧
Map

جەنگی پردی ستێرلینگ لەنێوان شانشینی ئینگلترا و شانشینی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو یەکەم جەنگی سەربەخۆیی سکۆتلەندا بوو. لە ١١ی ئەیلوولی ١٢٩٧ ھێزەکانی ئەندریۆ مۆڕای و ویلیام واڵاس شکستیان بەھێزەکانی ئێرلی سێری و ھیو کریسینگام ھێنا لەناوچەی ستێرلینگ نزیک ڕوباری فۆرس. پێش ئەم جەنگە ئێرلی سێری و ھێزەکانی سەرکەوتبون بەسەر خانەدانەکانی سکۆتلەندا لەجەنگی دەنبار ئەمەش وای کرد زیاتر بچنە ناو سکۆتلەنداوە، بەڵام لە ئابی ١٢٩٧ مۆڕای و واڵاس نزیک ببوونەوە لەکۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی باکوری سکۆتلەندا لەو کاتەشدا ئێرلی سێری ھێزەکانی بردە ناوچەی بێروێک لەنزیک دەنبار چونکە ئەو ناوچەیە تاکە دەروازەبوو بۆ چوونە بەشی باکوری سکۆتلەندا.

ڕوودانی جەنگەکە[دەستکاری]

لە ناوچەی ستێرلینگ و لەنزیک پردی ستێرلینگ ھێزەکانی ئینگلترا بە فەرماندەیی ئێرلی سێری و ھیو کریسینگام ڕووبەڕووی ھێزەکانی سکۆتلەندا بوونەوە. ھێزەکانی ئینگلترا لە ٩ھەزار سەرباز پێکھاتبوو کە ٢ھەزاریان سەربازی سواری بوون و ٧ھەزاریان پیادەبوون وە لەبەرامبەریشدا ھێزەکانی سکۆتلەندا لە ٥٦٠٠ بۆ ٦٣٠٠سەرباز پێکھاتبوو کە ٣٠٠یان سەربازی سواری بوون وە ٥ ھەزار بۆ ٦ ھەزار سەرباز پیادەبوون، شەڕێکی خوێناوی ڕویدا و ئینگلیزەکان سەرەتا ھێرشیان برد و ھێزەکانی سکۆتلەنداش وەڵامیان دانەوە و پێکدادانێکی قورس ڕویدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و لەئەنجامدا سکۆتلەندییەکان سەرکەوتن و ئینگلیزەکان شکان بەمەش واڵاس و ھێزەکەی توانیان چەند ناوچەیەکی تری سکۆتلەندا ئازادبکەن و دەسەڵاتی ئینگلیزی تێدا نەھێڵن.

قوربانییان[دەستکاری]

  1. سکۆتلەندا
  • ژمارەی کوژراوانی سکۆتلەندییەکان نەزانراوە و چونکە خۆیان سەرکەوتوون و ژمارەی کوژراو و برینداربووانی خۆیانیان ئاشکرانەکردووە
  1. ئینگلترا
  • ١٠٠ سەربازی سواری کوژران
  • ٥٠٠٠ سەربازی پیادە کوژران

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی