جیاوازی مووچە لە نێوان فەرمانبەری نێر و مێ دا لە ھیندستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جیاوازی مووچە ، ئەم دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی جیاوازی زۆری نێوان مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی نێر و مێ . بۆ ساڵی ٢٠١٣ ئەم جیاوازیە لە بڕی مووچەدا لە هندستان گەشتا لە سەدا ٢٤.٨١ پاش لێکۆڵینەوە لەم ڕێژەیە هندستان کەوتە یەکێک لەو ١٠ وڵاتەی کە زۆرترین جیاوازی دەکرێت لە نێوان بڕی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران لە نێوان نێر و مێ. سەڕەڕای جیاوازی لە بڕی مووچەدا ، جیاوازی دەکرێت لە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە کار دەکەن بەرامبەر ئەو پیاوانەی کە کاردەکەن لەگەڵ ئەوەی ژنان لە سەدا ٤٨ ی دانیشتوان پێکدەهێنن بەڵام تەنها یەک لەسەر چواری فەرمانبەران پێک دەهێنن.[١][٢]

مێژووی کارکردنی ژنان لە هندستان[دەستکاری]

ئەوەی سەرسووڕهێنەرە ئەوەیە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٠١ بۆ ١٩٥١ ڕێژەی ژنانی فەرمانبەر و کرێکار بەڕێژەی لە سەدا ٢٨ بۆ ٣٤ بووە بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ دا ڕێژەکە دابەزیووە، ئەم ڕێژەیە تەنانەت لە نێوان ویلایەتە جیاجیاکانیشدا دەگۆڕێت بە جۆرێک کە ڕێژەی ئەو ژنانەی کە کاردەکەن لە ویلایەتەکانی باکووری ئەو وڵاتە کەمترە بەرامبەر ویلایەتەکانی باشووری وڵاتەکە ، جیاوازی مووچەکان بە جۆرێکە کە پیاوان نزیکەی ٣٨٤٢ روپیەیە لە کەتێکدا ژنان نزیکەی ١٨١٥ ڕوپیەیە .[٣]

هەندێک لەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەو جیاوازیەی مووچە لە نێوان ژنان و پیاواندا :

جیاوازی جۆری کارەکان لە نێوان ژنان و پیاواندا[دەستکاری]

ئەگەر کارکردنی ژنان لە ویلایەتەکانی بکووری هندستان بە نموونە وەربگرین دەبینین کە ژنان کەمتر کاری کرێکاری دەکەن ، جگە لەو ناوچانەی کە کاری کشتوکاڵی دەکەن ژنان لەم جۆرە کارەدا بەشدارن وە تێبینی کراوە تەنانەت لەو ناوچە کشتوکاڵیانەدا زۆر بە دەگمەن ژنان کاریان پێدەدرێت . لەم بارەدا ژنان تەنها کۆمەڵێک کاری ئاسانیان پێدەدرێت وەکو وشک کردنەوەی دانەوێڵە و هەڵگرتنی لەبەرامبەردا تەنها پیاوان کاری کێڵان و دروێنە دەکەن .[٤]

ڕێگریکاریەکانی کلتور و دابو نەریت[دەستکاری]

لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە دابونەریتەکان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکیتر دەگۆڕێت بەڵام هەموویان لە یەک بابەتەی سەرەکیدا وەک یەکن ئەویش ئەوەیە هەندێک کار هەیە کە هەرگیز نادرێت بە ژنان. ئەوەی زۆر سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە ئەو ژنانەی کە لە ئاستێکی کۆمەڵایەتی بەرزتردان دۆزینەوەی کار بۆیان زۆر قورسترە لەو ژنانەی کە لە ئاستێکی کۆمەڵیاتی کەمێک نزمتردان تەنانەت ئەگەر ژیانیان لەسەر ئەو کارەش وەستابێت . جگە لەوەش ئەو ژنانەی کە لە گوندەکانی باکووری وڵاتەکەدا دەژین ئەگەر بێتو داواکاری بۆ کارێک پێشکەشبکەن کە بەپێی دابو نەریتەکان بۆیان گونجاو نەبێت ئەوا زۆریان لێدەکرێت کە واز لە داواکاریەکەیان بهێنن تەنانەت دەبێت کە زەوی زارەکانیان بفرۆشن وە گوندەکەشیان جێبهێڵن . نمونەیەکیتر ئەوەیە کە لە هندستان بەخێوکردنی منداڵ بەتەواوەتی لە ئەستۆی ژناندایە بۆیە ئەگر ژنێک مۆڵەتی دایکایەتی وەربگرێت پاش گەڕانەوەی لە مۆڵەتەکە مووچەکەی کەمتر دەکات .[٥]

پەروەردە وە فێرکردن[دەستکاری]

یەکێکیتر لە هۆکارەکان خوێندنە ، کچان و ژنان لە هندستان لە ئاستێکی خوێندەواری زۆر نزمتردان وەک لە پیاوان هەربۆیە زۆرینەیان زۆر زوو واز لە خوێندن دەهێنن یاخود هەر ناخوێنن بەمەش ئاستی خوێندەواری پیاوان و ئەو پیاوانەی کە خوێندەوارن بەرزتر بۆتەوە ، جگە لەوەش بە پێی کلتور و دابونەریت دابینکردنی بژێوی ژیان بابەتێکە تایبەتە بە پیاوان لە بەرامبەریشدا خزمەتکردنی ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ تاکە ئەرکی ژنانە هەربۆیە بەدەستهێنانی کار بۆیان ئاسانترە وە بڕی مووچەکانیشان زۆر زیاترە . لەم ساڵانەی دوایدا گرنگی دراوە بە ئاستی خوێندەواری ژنان و کچان لە هندستان و بە جۆرێک کە  لە ساڵی ٢٠٠١ دا لە سەدا ٢١.٥٩ ی ژنان نەخوێندەواربوون و لە ساڵی ٢٠١١ دا رێژەکە دابەزیوەتا لە سەدا ١٦.٦٨ .[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Eleventh Five Year Plan (2007-2012) Planning Commission, Government of India". ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Dutta, Puja (2005). "Accounting for Wage Inequality in India" (PDF). The Indian Journal of Labour Economics. ١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Esteve-Volart, Berta (2004). "Gender Discrimination and Growth: Theory and Evidence from India (January, 2004)" (PDF). London School of Economics.
  4. ^ Anil Kumar Mishra, Tauffiqu Ahamad, Jitendra Kumar Pandey (December 2014). "The Status of Women Workers in the Unorganized Sector" (PDF). Newman International Journal of Multidisciplinary Studies, Volume 1, Issue 12. pp. 72–79. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ http://indiabudget.nic.in/es2001-02/chapt2002/chap106.pdf ١٣ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ https://www.jagranjosh.com/general-knowledge/census-2011-literacy-rate-and-sex-ratio-in-india-since-1901-to-2011-1476359944-1