جۆزێف بۆیس
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھەموو مرۆڤێک ھونەرمەندە " بیرۆکەکان لە ناوەوەی مرۆڤ دەبزوێ، بەڵام لەناو کاری ھونەری دەبەسترێتەوە " ئامانجی ھونەر ڕزگار کردنی مرۆڤە ، بۆیە ھونەر ئاڵای ئازادی یە " ئەمانە ھەمووی گووتەکانی ھونەرمەندی نوێخوازی ناودار ( جۆزیف بۆیس ) ە لە "کریفیلد" ساڵی ١٩٢١ لە دایک بووە و لە ١٩٨٦ لە دوسلدۆرف کۆچی دوایی کردوە . کاتێک لە فڕۆکەکەی لە شەڕی دووەمی جیھانی کەوتە خوارەوە خەڵکی شارەکەی ھوموو گیانیان چەور کرد و لەناو پارچە لبادێک پێچایانەوە تا بەرەو چاک بوونەوە چوو ، دوای تەواو بوونی شەڕ ڕووی کردە جیھانی ھونەر ئەو کەرەستانەی بەکار دەھێنا لە کارە ھونەرییەکانی کە پێی چاک ببۆوە ، بۆیس وانەی تاشینی لە ئەکادیمیای ھونەر لە دوسلدۆرف ساڵی ١٩٤٧ تــا ١٩٥٢ خوێندوە، لەم کاتە زۆر گرینگی داوە بە فەلسەفەی ڕۆدۆلف شتاینر" دانایی مرۆڤ " (Anthroposophie ) کە بۆ دواکاتەکانی ژیانی زۆر کاریگەری بەسەرکارەھونەری یەکانی ھەبووە ، فەلسەفەی شتاینر پاڵ دەداتە لێکۆڵینەوەی ھزر ، مرۆڤ ھزری ئازاد بێت و گەڕانەوەی بۆ سروشت ڕزگار دەکات لە ھەموو مەرجێک . ھەر بەو ھزر ئازادی یە وە بۆیس ڕووی کردە بەکارھاێنانی زۆر جۆر کەرەستەی جیاواز بۆ ئەنجام دانی کارە ھونەری یەکانی بۆ نمونە بەکار ھێنانی چەوری و خوێن و رەنگی دەرو دیوارەکان و کەرەستەی سوف و خوری ئەمانە ھەمووی بوونە دەرچوونێک لەو چوارچێوە کلاسیکیە باوەی پێش خۆی بۆ ئەنجامدانی کاری ھونەری ، بۆیس باوەڕی بە داڕشتنی ھزرەکان ھەبووە نەوەک شێوە دەڕبڕین بەبێ خۆ بەستنەوە بە بەکار ھێنانی کەرەستەی بە ئەنجام گەیاندن دەرچوون لە باوی ئەو کاتە . جارێکیان بەم جۆرە رای خۆی دەربڕی گووتی " گەورەترین ھێزی شۆڕش گێڕی مرۆڤ ە، توانای مرۆڤیش لەداھێنانی ئەو ھونەرەیە کە پاڵ دەبەستێ بە ھزری کاتەکی داڕشتنی دوور لە پلان بۆ دانان" . بۆیس تەنیا ھونەر جێی گرینگی پێ دانی نەبووە بەڵکو لە بواری سیاسەت و کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا کاری کردووە ،دوای مردنی خوێنکار (بەنۆ ئاونی سورج ) لە یەکێک لە خۆپشاندانەکانی قوتابیان لە ساڵانی شەستەکان ،ھونەرمەند جۆزیف بۆیس پارتی قوتابیانی ئەڵمانی دامەزراند، ھەروەھا ڕێکخراوی ھەڵنەبژێردراوەکانی دامەزراند وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕەوشی سیاسی ئەو کاتەی ئەڵمانیا کەوا ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی ئەوروپا و بەتایبەت بۆ ئەڵمانیا چالاک ترین سەردەمی گۆڕانکاری و داھێنانی ھزری لاوانی ئەوروپایە و زاڵ بوون بەسەر ڕەوشی سیاسی ئەو کاتەو و ڕەت کردنەوەی خۆ پڕ چەکی ئەتۆمی کردن بوو . جۆزێف بۆیس لەساڵی ١٩٧٩ خۆی پاڵاوت بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و ساڵی ١٩٨٠ بۆپەرلەمانی ھەرێمی نۆرد ڕاین ڤێست فالن لە ڕیزی پارتی سەوز بەڵام بێ ئەنجام بوو نەیتوانی تەنانەت باوەڕبە پارتی سەوزیش بێنێ بە بۆچونەکانی . کارە نایەبەکانی ھونەرمەند ( ئەمریکام خۆش دەوێ ، ئەمریکا منی خۆش دەوێ ) و یەکێک لەکارە گرنگەکانی دانانی ٧٠٠٠ چڵی دار لە پێش مۆزەخانەی شاری کاسل بەمانای سەوز کردنی شار لە جیاتی بەڕیوەبردنی ، نەیتوانی ئەم پڕۆژەیەی بەچاوانی خۆی بە تەواو کراوی ببینی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد ساڵێک لە دوای مردنی کوڕەکەی پڕۆژەی چاندنی ٧٠٠٠ نەمام چاندنی بە ئەنجام گەیاند .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆزێف بۆیس تێدایە. |