تۆف بیفۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆف بیفۆنگ
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کۆتا دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا و کۆمیکەکانی دواتر
دروستکەرمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
خێزانخێزانی بیفۆنگ
مناڵەکانلین بیفۆنگ، سوین بیفۆنگ
نەتەوەشانشینی زەوی

تۆف بیفۆنگ (بە چینی: 北方拓芙؛ Běifāng Tuòfú) یان بە تەنھا تۆف، کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و ئەفسانەی کۆرا، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن.

تۆف کچێکی زەوی ملکەچپێکەری ناسراوە لە جیھانی ئەڤەتاردا، کە توانای دەستکاری کردن و شێوە گۆڕین و جڵەوگرتنی بەرد، خۆڵ، چڵک و کانزاکانی وەک ئاسنی ھەیە.[١] لەبەر ئەوەی بە کوێری لەدایک بووە و دایک و باوکی پێیان وابووە توانای فێربوون و بەکارھێنانی توخمەکان و ملکەچپێکردنی سنووردارە و توانایەکی باشی نییە، بەڵام تۆف بە شێوەیەکی نھێنی و دوور لە خێزانەکەی فێری ملکەچپێکردنی زەوی و خاک بووە لە مشکە کوێرەکانی ژێر زەوی (Badgermole)، لە کۆتاییدا دەبێتە یەکەم کەس کە توانای ملکەچپێکردنی کانزاکانیشی ھەبێت لە چیرۆکی زنجیرەکەدا.

کەسایەتی و تایبەتمەندی[دەستکاری]

تۆف کەسێکی سەربەخۆ، ڕاستەوخۆ، شەڕانگێز، توند، نوکتە گێڕەوە و گاڵتەچییە. لە چەندین دیمەنی زنجیرەکەدا تۆف ھەندێک ڕەفتاری پیاوانەی لێ بەدی دەکرێت لەوانە قسەکردن بە دەنگی بەرز و تفکردن. زۆریش کەسێکی پاک نییە و حەز بە چڵکی و خۆ ڕووپۆش کردن بە تۆز دەکات.[٢][٣]

دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[دەستکاری]

پەڕتووکی دووەم: زەوی[دەستکاری]

دایک و باوکی بە کوێری لەدایکبوونی تۆف وەک کەمئەندامییەک سەیر دەکەن و بۆیە چوونە دەرەوەی تۆف سنووردار دەکەن. سەرەڕای کەمئەندامییەکەی، تۆف پەرەی بە کارامەیی تایبەتی داوە بە ھاوبەشیکردن لەگەڵ ئەو مشکە کوێرانەی[ئ] کە لە ئەشکەوتەکان نیشتەجێن.[٤] تۆف بە لاسایی کردنەوەی جووڵەکانیان، بوو بە مامۆستای ھونەری جەنگی ملکەچپێکردنی زەوی، بەڵام تواناکانی خۆی لە خێزانەکەی بە نھێنی ھێشتەوە. تۆف زۆرجار لە پاڵەوانێتییەکانی Earth Rumble[ا] بەشداری کردووە. تا ئەو کاتەی ئانگ و ھاوڕێکانی تۆفیان لە پاڵەوانێتییەکدا بینی، ئانگ دەیویست تۆف ببێتە مامۆستای و فێری ملکەچپێکردنی زەوی بکات و شارەزایی لەو توخمەدا پەیدا بکات تا خۆی ئامادە بکات بۆ بەزاندنی پاشای ئاگر، کاتێک دایک و باوکی ئەم بابەتە دەزانن، تۆف زیاتر زیندانی دەکەن، بۆیە تۆف ڕادەکات بۆ ئەوەی یاوەری ئانگ و ھاوڕێکانی بکات وەک ڕاھێنەری زەوی ملکەچپێکردنی ئانگ، دایک و باوکی تۆف پێیان وایە ئەڤەتار ئانگ تۆفی ڕفاندووە. تۆف بە سەرکەوتوویی دەست دەکات بە فێرکردنی ئانگ بۆ ملکەچپێکردنی زەوی، ھەروەھا لە ھەمان وەرزی زنجیرەکە تۆف دەتوانێت کانزا ملکەچ پێبکات دوای ئەوەی لەناو بەربەستێکی ئاسنین دەستگیر دەکرێت و لەوێوە دەتوانێت فێری ئەو شێوازی ملکەچپێکردنەش ببێت.[٥][٦]

پەڕتووکی سێیەم: ئاگر[دەستکاری]

دوای ڕووداوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم، تۆف لەگەڵ سۆکا و کاتارا و ھۆزی ئاوی باشوور دەست دەگرن بەسەر کەشتییەکی نەتەوەی ئاگر. تیمی ئەڤەتار گەشتەکەیان بەرەو شانشینی ئاگر بەڕێ دەکەن، لە شانشینی ئاگردا، تۆف لەڕێگەی توانا بەھێزەکەی کە دەتوانێت بچووکترین کاردانەوەی بەرامبەر و جووڵەکانیان بزانێت پارەیەکی زۆر بەدەست دەھێنێت بە یارییەکانی قومار و یارییە کلاسیکییەکان، تا دواتر ڕووبەڕووی پیاوی یەک چاو[ب] دەبنەوە و دەتوانن بەربەستەکەی تێپەڕێنن.[٧]

کاتێک تیمی ئەڤەتار لە ھێرشکردنە سەر شانشینی ئاگر شکست دەھێنن، بەرەو پەرستگای ھەوای ڕۆژاوا دەڕۆن تا لەوێ بمێننەوە، لەوێدا زوکۆ دەیەوێت بچێتە تیمی ئەڤەتارەوە و دژی پاشای ئاگر بوەستنەوە، تۆف تاکە کەسە باوەڕی پێی ھەیە و دەیەوێت زوکۆ بچێتە تیمەکەوە، تا دوایی زوکۆ دەچێتە تیمی ئەڤەتارەوە و دەبێتە مامۆستای ئاگر ملکەچپێکردنی ئانگ.[٨]

زنجیرە کۆمیکەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[دەستکاری]

بەڵێنەکە[دەستکاری]

تۆف ئەکادیمیای ملکەچپێکردنی کانزای دامەزراندووە، کە دامەزراوەیەکی فێرکارییە بۆ یارمەتیدانی ملکەچپێکەرانی زەوی بۆ فێربوونی کانزا ملکەچپێکردن، پێنگە، تاریکەکە و ھۆ توون سێ قوتابی سەرەتایی ئەکادیمیاکەن.[٩][١٠]

درزەکە[دەستکاری]

لێرەدا تۆف دووبارە ڕووبەڕووی باوکی دەبێتەوە، ھەرچەندە باوکی ڕەتیدەکاتەوە تۆف بە کچی خۆی بزانێت؛ تۆف بۆی دەردەکەوێت کە دایک و باوکی لەیەکتری جیابوونەتەوە، تا دوای چەند سەرکێشییەک باوکی لەگەڵیدا ئاشت دەبێتەوە.[١١]

ئەفسانەی کۆرا[دەستکاری]

پەڕتووکی یەکەم: ھەوا[دەستکاری]

لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی ئەفسانەی کۆرادا، دەردەکەوێت کە تۆف ھێزی پۆلیسی شاری کۆماری دامەزراندووە و ھونەری ملکەچپێکردنی کانزای ئەکادیمیاکەی پەرە پێداوە.[١٢] دوو لە خوێندکارەکانی کچەکانی خۆی بوون بە ناوی لین و سوین[پ].[١٣] بەھۆی کاروباری پۆلیسی شاری کۆمار تۆف کەمتر گرنگی بە منداڵەکانی دەدات، لین کە کچی گەورەی تۆفە ھەمان پیشەی دایکی دووبارە دەکاتەوە و دەبێتە ئەفسەری پۆلیسی شاری کۆمار، سوین کە کچی بچووکی تۆفە، شارێک لە کانزا و ملکەچپێکەرانی کانزا دروست دەکات لە نێو شانشینی زەوی.[١٤][١٥]

پەڕتووکی چوارەم: ھاوسەنگی[دەستکاری]

لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا، تۆف لە ماڵێکی کێویانەی ڕۆحییدا دەژیت، لەوێ ژەھری جەستەی ئەڤەتار کۆرا دەردەھێنێت، پاشان لە ئەڵقەکانی دواتردا یارمەتی ئازادکردنی سوین و خێزانەکەی دەدات لە ھێزی داگیرکاری شانشینی زەوی کە کوڤیرا سەرکردایەتی دەکات.[١٦][١٧]

تواناکان[دەستکاری]

ھەستەکان[دەستکاری]

تۆف توانایەکی میکانیکی سەرسووڕھێنەری ھەیە کە دەتوانێت ھەست بە لەرزینەکانی زەوی بکات بە مەودایەکی زۆر دووریش تەنیا لەڕێگەی قاچ و دەستەکانی یاخود لەڕێگەی ھەواوە، ئەمەش بەھۆی کوێربوونییەوەیە، کە وایلێکردوە ھەستەوەرەکانی جەستەی زیاتر و چالاکتر بن.

ملکەچپێکردنی کانزا[دەستکاری]

لە تەواوی جیھانی ئەڤەتاردا، تۆف یەکەم ملکەچپێکەری زەوییە کە بتوانێت کانزای ملکەچ پێبکات. کاتێک تۆف لە بەربەستێکی کانزایی ئاسن زیندانی دەکرێت، تۆف لەڕێگەی ھەستەوەرەکانییەوە شوێنی لاوازی ئاسنەکە دەدۆزێتەوە و دەستکارییان دەکات بۆ ئەوەی بەشی کانزاکە ملکەچ پێبکات. ھەروەھا بە درێژایی چیرۆکی زنجیرەکە، تۆف زیاتر فێری ملکەچپێکردنی کانزا دەبێت و خۆی بەرەو پێش دەبات.[١٨][١٩][٢٠][٢١]

درەختی خێزان[دەستکاری]

درەختی خانەوادەی: خێزانی بیفۆنگ
  • لوو بیفۆنگ
    • لاو بیفۆنگ

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ (Badgermole) مشکە کوێرەکانی ژێر زەوی، بە زۆری لە شانشینی زەوی دەردەکەون
  2. ^ یارییەکە لە نێوان ملکەچپێکەرانی شانشینی زەوی دەکرێت لە نێوان دوو ملکەچپێکەر
  3. ^ پیاوی یەک چاو یان پیاوی سووتان (Combustion Man) لەلایەن زوکۆوە بەکرێ گیراوە بۆ کوشتنی ئەڤەتار و ھاوڕێکانی
  4. ^ لە زنجیرەکەدا دەردەکەوێت کە کچەکانی تۆف لە دوو باوکی جیاواز بوون و ناسنامەی ھەردووکیان نادیارە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Khan, Aina J. (2020-09-01). "'I've seen grown men cry' – why Avatar: The Last Airbender still touches millions". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-07.
  2. ^ https://www.liquisearch.com/toph_beifong/character/personality
  3. ^ https://www.sosyncd.com/database/toph-beifong-personality-type-zodiac-sign-enneagram/
  4. ^ "Avatar Balance". avatarbalance.com. Retrieved 2023-12-07.
  5. ^ https://www.fanfiction.net/s/13657514/1/Avenging-Avatar-Book-2-Earth
  6. ^ LightEcoJak; Nicholson, Max; kimonoko; Moreupdated, +2 7k. "ATLA: Book Two – Earth – Avatar: The Last Airbender / The Legend of Korra Guide". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  7. ^ Carole (2020-11-16). "Avatar: The Last Airbender Comics Reading Order". Comic Book Treasury (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  8. ^ "Book Three: Fire". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  9. ^ "Toph Beifong's Metalbending Academy". Goodreads (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  10. ^ "Toph Beifong's Metalbending Academy". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  11. ^ "The Rift". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  12. ^ "Republic City Police". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  13. ^ "Avatar: The Last Airbender's Newest Story Gets Toph Back to Her Roots and Looks Towards Her Future". Anime (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  14. ^ "Chief of Police". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  15. ^ "Entering the Police State: Toph Beifong, Power, and Authority in Republic City | Tor.com". www.tor.com. Retrieved 2023-12-07.
  16. ^ https://www.themoviedb.org/tv/33880-the-legend-of-korra/season/4
  17. ^ "Toph Beifong". Avatar: The Last Airbender Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  18. ^ "Nickelodeon Avatar: The Last Airbender – Toph Beifong's Metalbending Academy TPB – Read Nickelodeon Avatar: The Last Airbender – Toph Beifong's Metalbending Academy TPB comic online in high quality". readcomiconline.li. Retrieved 2023-12-07.
  19. ^ "20 Facts About Toph Beifong (Avatar: The Last Airbender)". Facts.net (بە ئینگلیزی). 2023-09-07. Retrieved 2023-12-07.
  20. ^ Aravind, Ajay (2020-10-03). "Avatar: 10 Things About Toph Beifong That Make No Sense". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
  21. ^ Croquette, Liena (2019-04-26). "Avatar: 10 Powers Toph Keeps Hidden (And 10 Weaknesses Only Super Fans Know)". TheGamer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.