بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تووڕە نیم (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تووڕە نیم
دەرھێنەرڕەزا دورمیشیان
بەرھەمھێنەرڕەزا دورمیشیان
نووسینڕەزا دورمیشیان
کاستنەوید محەممەدزادە، باران کۆسەری
مۆسیقاڕەزا کولغانی
وێنەگری سینەماییعەلی ئەزھەری
دەستکاریھایدە سەفی یاری
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٤
ماوەی فیلم١١٠ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
تێچوون٤٠٠٠٠٠ دۆلار

تووڕە نیم (بە فارسی: عصبانی نیستم) فیلمێکی فارسیە لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ڕەزا دورمیشیانە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش کرا و لە ڕۆڵگێڕانی نەوید محەممەدزادە و باران کۆسەریە، باران کۆسەری ماوەی دوو ساڵ ھیچ کارێکی نەکردبوو بەھۆی ئەوەی قەدەغە کرا بوو لە کارکردن تووڕە نیم بووە یەکەم فیلمی دوای گەڕانەوەی،[١] تووڕە نیم تاکە فیلمی ئێرانیە کە لە شەست و چوارەمین فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین ئامادە بووبێت،[٢] فیلمەکە لە ناو ئێران قەدەغەکراوە و تا ئێستا لە ھیچ جێیەک نمایش نەکراوە.

چیرۆک

[دەستکاری]

نەوید خوێندکارێکی زانکۆیە کە دەرکراوە بەھۆی ھەڵوێستە سیاسیەکانیەوە و دەیەوێت بارودۆخێک بھێنێتە پێش تا بتوانێت ھاوسەرگیری لەگەڵ ستارە بکات، نەوید دەیەوێت کۆنترۆڵی خۆی بکات و توڕە نەبێت بەو ڕوداوانەی ڕودەدەن

ستەم و ڕێگری

[دەستکاری]

تووڕە نیم بۆ یەکەم جار لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایشکرا و پاڵێوراوی سەرەکی بوو بۆ چەند خەڵاتێک بەڵام دواتر فشار خرایە سەر فێستیڤاڵەکە لە لایەن ھەندێک لە بەرپرسان و وترا نابێت تووڕە نیم بە ھیچ جۆرێک ھیچ خەڵاتێک وەرگرێت، دواتر ڕاگەیەندرا ڕەزا دورمیشیان وەک و ڕێزێک بۆ سینەمای ئێران وازی لە خەڵاتەکانی ھێناوە،[٣] خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو بۆ نەوید محەممەدزادە بەڵام بەھۆی ھەمان فشارەوە خەڵاتەکە درا بە ڕەزا عەتاران، ڕەزا عەتاران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەوید محەممەدزادەیە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم،[٤] نەوید محەممەدزادە لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بووە باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەڵام کاتێک خەڵاتەکەی پێدرا ھیچ قسەیەکی نەکرد و چەند خولەکێک بێدەنگ بوو وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو ستەمەی پێشتر لێیکرابوو[٥]

فیلمەکە بڕیار بوو لە گروپی سینەماکانی ئەفریقا نمایش بکرێت بەڵام کۆمیسیۆنی ھونەری شورای ئیسلامی نامەیەکی بۆ وەزارەتی ھونەر و ئیرشادی ئیسلامی نارد و تێیدا بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم فیلمە و ٧ فیلمی دیکە درا بە بیانووی ئەوەی کە ئەو فیلمانە فیتنە و ئاژاوە دەنێنەوە[٦]

ئەکتەر ڕۆڵ
نەوید محەممەدزادە نەوید
باران کۆسەری ستارە
میلاد ڕەحیمی ئەحمەد
ئەمیرڕەزا ئیمر ئاغا موحسین
ڕەزا بێھبودی ئاغای جەوادی
میساق زارع ئاغای باقری
ڕەزا کولغانی ڕەزا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ باران کۆسەری باس لە دەورانی ڕێگریەکانی دەکات[بەستەری مردوو] - فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧
  2. ^ ناساندی توڕە نیم - سەلام سینەما[بەستەری مردوو]
  3. ^ کۆتایی فەجری پڕ تێبینی[بەستەری مردوو] - فارسی دواین سەردان ٧ی٢ی ٢٠١٧
  4. ^ ڕەزا عەتاران لەگەڵ کافە سینەما فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧
  5. ^ ژیانی نەوید محەممەدزادە نەمناک - فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧
  6. ^ نامەی وەزارەتی ئیرشاد - فارسی - دواین سەردان ٧ی ٢ی ٢٠١٧