توندوتیژیی سیاسی فەلەستین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

توندوتیژیی سیاسی فەلەستین ئاماژەیە بۆ قۆناغی نێوان دەستپێکردنی داگیرکاریی بەریتانیا بۆ سەر فەلەستین لە ساڵی ١٩١٨ی زایینی تا ئەمڕۆ کە دیارترینیان شۆڕشی ١٩٣٦ و ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتییە، لە دوای ساڵی ١٩٤٨ و لەناوبردنی بەرھەڵستکاران و ئاوارەبوونی دانیشتووان، ئەو لایەنە فەلەستینییانەی کە سروشتێکی سیاسییان ھەبوو دەستیان کرد بە دەرکەوتن و بەکارھێنانی زاراوەی «خەباتی چەکداری» بۆ ئاماژەکردن بە شێوەکانی بەرخۆدانی چەکداری. دەستەواژەی «بەرخۆدانی فەلەستین» لە ئاستی نێونەتەوەیییدا بەکاردێت و لە وتاری فەلەستینیدا لەلایەن ڕێکخراوی ڕزگاریخوازەوە بەکارھێنراوە. دەستەواژەکە بووە بەشێک لە ناسنامەی لایەنە فەلەستینییەکان، تا ئەو ڕادەی بوو بە بەشێک لە ناوەکەیان، وەک بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس) لە ساڵی ١٩٨٧.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]