دادگای دادی نێودەوڵەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
+ تاگی تێکەڵکردن
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{تێکەڵکردن|دادگای نێونەتەوەییی داد}}

{{Infobox high court
{{Infobox high court
| court_name = International Court of Justice
| court_name = International Court of Justice

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١

International Court of Justice
Cour internationale de justice
International Court of Justice seal
دامەزران1945 (PCIJ dissolved in 1946)
دەسەڵاتی دادوەریWorldwide, [[Statute of the International Court of Justice#Parties to the Statute|داڕێژە:UNnum state parties]]
شوێنThe Hague, Netherlands
پۆتانەکان52°05′11.8″N 4°17′43.8″E / 52.086611°N 4.295500°E / 52.086611; 4.295500پۆتانەکان: 52°05′11.8″N 4°17′43.8″E / 52.086611°N 4.295500°E / 52.086611; 4.295500
توانایی کەڵک وەرگرتن لە
دەورەی دادوەری9 years
ژمارەی ئەندامانی دەستەی دیوان15
ماڵپەڕwww.icj-cij.org
President
لە ئێستاداJoan Donoghue
لە8 February 2021
Vice President
لە ئێستاداKirill Gevorgian
لە8 February 2021
نەخشەی دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان[ئ]
نەخشەی دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان[ئ]
بنکەی سەرەکینیویۆرک
(بنکەی جیھانی)
زمانە فەرمیەکان
ئەندامێتی ١٩٣ وڵاتی ئەندام
٢وڵات چاودێر
ڕێبەران
 -  سکرتێری گشتی پورتوگال ئەنتۆنیۆ گوتیرێس[٣]
 -  سەروکایەتی کوڕی گشتی نێجیریا تیجانی موحەممەد
 -  جێگری سکرتێر نێجیریا ئامینا جێین موحەمەد
 -  سەروکایەتی ئەنجومەنی ئابوۆری و کۆمەڵایەتی نەرویژ Mona Juul
 -  سەروکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش بەلجیکا Marc Pecsteen de Buytswerve
دامەزران
 -  UN Charter signed ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥ (٧٨ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-٠٦-26) 
 -  Charter entered into force ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ (٧٨ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-١٠-24) 
ماڵپەڕ
www.un.org

دادگای دادی نێودەوڵەتی (ICJ; بە فەرەنسی: Cour internationale de Justice; CIJ ) ، هەندێک جار هەربە دادگای جیهانی ناو دەبرێت[٤]، یەکێکە لە شەش دامەزراوە سەرەکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ( UN )[٥]. دادگایەکی تایبەتە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیە نێوان دەوڵەتیەکان، دادگاکە هەڵدەستێت بە یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان، وەلە هەمان کاتدا ئەم دادگایە ڕێنمایی ڕاوێژکاری یاسایی دەدات لەسەر ئاستی نێودەولەتی لەبارەی کاروباری یاسای نێودەولەتی. دادگای دادی نێودەوڵەتی تەنها دادگای نێودەوڵەتیە کە دانی پێنراوە کە تایبەتە بە بڕانەوەی ناکۆکیەکان لەسەر ئاستی گشتی لە نێو وڵاتاندا، کاری ئەم دادگایە حوکم کردنە وەهەروەها پێدانی راوبۆچوونە لەپێناو خزمەتکردن و ڕۆشنکردنەوەی نوێنەرانی وڵاتانی جیهان، هەروەها وەکو سەرچاوەیەکی بنەڕەتی لێی دەڕوانرێت بۆ یاسا نێودەولەتیە دەرچووەکان. دادگای دادی نێودەوڵەتی (ICJ) دامەزرا دوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای دادی هەمیشەیی نێودەوڵەتی (PCIJ)>لە ساڵی ١٩٢٠ لە دوای جەنگی جیهانی دووەمدا لە لایەن کۆمەڵەی نەتەوەکان. لەدوای جەنگی جیهانی دووەم، هەردوو ئەنجومەنی ئاسایش وە دادگای هەمیشەیی دادپەروەری نێودەوڵەتی بە پلەی یەک و نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی شوێنیان بۆ تەرخان کرا. یاسای دادی دادگای نێودەوڵەتی هەڵگری ناوەڕۆکی هەمان دادگای یەکەمی لەخۆ گرتووە وە کار بە هەموو بریارەکانی دەکات. سەرجەم ولاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان هاوبەشن لە یاساکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی وە کار بۆ بەردەوام بوونی جێبەجێ کردنی دۆزەکان دەکات؛ لەگەڵ ئەوەشدا، لە بارەی ئەو دۆزانەی کە بەپەلەن تەنها لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و برێکارەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.

دادگای دادی نێونەتەوەیی ICJ ئەنجومەنێکە پێکهاتووە لە ١٥ دادوەرە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان UN و ئەنجومەنی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایشەوە بۆ ماوەی نۆ ساڵ هەڵدەبژێردرێن. تەنها یەک دادوەر نوێنەرایەتی نەتەوەیەک لە دادگا دەکا، وە لە هەمان کاتیش دا دادوەرەکان دەبێ کاردانەوەیان هەبێ بە شێوەیەکی گشتی لەسەر بنەما شارستانیەتەکان و سیستەمە یاساییەکانی جیهان. بارەگای سەرەکی دادگاکە لە کۆشکی ئاشتیە لە شاری هاگ، هۆڵەندا، دادگای نێونەتەوەیی داد ICJ تاکە دامەزراوەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکانە بارەگای لە شاری نیویۆرک دا نییە[٦]، زمانی فەرمی کارکردنی ئینگلیزی و فەڕەنسییە.

یەکەم دۆزی لە ٢٢ مایسی ١٩٤٧ بوو. دادگای دادی نێونەتەوەیی ICJ تا مانگی یازدەی ٢٠١٩ (١٧٨) دۆزی یەکلایی کردۆتەوە[٧].

یەکەم دامەزراوەی هەمیشەییە کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێودەوڵەتییەکانە، پێشتر دادگای هەمیشەیی ناوبژیوان (PCA ) بوو کە لەلایەن کۆنگرەی ئاشتی هاگ لە ساڵی ١٨٩٩ەوە پێکهێنرا. دەست پێشخەری دامەزراندنی ئەم دادگایە سیزەر نیکۆلاسی دووەمی ڕووسی بوو کە کۆنفرانسێکی فراوانی ئامادە کرد، بانگهێشتی هەموو وڵاتە زلهێزەکان و هەندێ لە وڵاتانی بچووک کرد، ئەنجامەکەی یەکەمین ڕێکەوتننامەی فرەلایەنی ڕاگەیاند کە تیایدا گرنگی دان بە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی جەنگ، هەروەها پەیماننامەی نیشتەجێکردنی پێسێفیک بوو بۆ ناکۆکییەکانی نێودەوڵەتی، لە چوارچێوەی دامەزراوەیەوە وەرێکاری ئەنجامدانی ناوبژوی، لە شاری هاگی هۆڵەندی بەرێوە چوو. هەرچەندە کارەکان پشتگیری لێ دەکرا لەلایەن رێکخراوەیەکی هەمیشەیی —وە کارەکەیان هاوتا دەکرد لەگەڵ سکرتاریەت یان تۆمارگەی دادگا— دادوەرەکان دەست نیشان دەکران لەلایەن وڵاتە ناکۆکیەکان. دادگای هەمیشەیی ناوبژیوانی PCA ) لە ساڵی ١٩٠٠ دامەزراو لە ساڵی ١٩٠٢ دەستی بە کار کرد.

دووەم کۆنفرانسی ئاشتی هاگ لە ساڵی ١٩٠٧ بەڕێوەچوو کە زۆربەی دەوڵەتانی خاوەن سەروەرتی جیهانی لەخۆگرتوبوو، لەم کۆنفرانسە بەشداربووان هەڵستان بە پێداچوونەوەی پەیامەننامەکان و باش کردنی یاساکانی حوکمکردنی پرۆسەی ناوبژێوی PCA. هەر لە میانەی ئەم کۆنفرانسەدا ئەمەریکا و بەریتانیای مەزن و ئەڵمانیا پێشنیارێکی هاوبەشیان بۆ دادگای هەمیشەیی پێشکەش کرد کە تیادا هاتبوو بەوەی کە دادوەرەکانی بە شێوەیەکی هەمیشەیی کار بکەن. چونکە کارێکی ئاسان نیە بە پەلە نوێنەرە ناکۆکەکان بکەونە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی دادوەرێک ، بابەتەکە بە شێوەیەکی کاتی بە هەڵپەسێردراوی مایەوە تا پەسەند بوونی لە ١٩١٨دا.

دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی

خوێنڕشتنی بێ وێنەی جەنگی جیهانی یەکەم بووە هۆی دروستبوون و دامەزراندنی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە لایەن کۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە ساڵی ١٩١٩. وەک یەکەم ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ئاستی جیهاندا، ئامانجی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی گشتی بوو. بە مادەی 14 ی کۆمەڵەی کۆڤینەنت بانگێشتی دامەزراندنی دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی ( PCIJ ) ی کرد. ئەم دادگایە بەرپرسیارە لە سەر حوکمدانی هەر ناکۆکیەک روو بدات لە نێوان دەوڵەتە هاوبەشەکان ئەو دەولەتانەی کە ڕکابەرن، هەروەها ئەم کۆمەڵە نێودەوڵەتیە کاری دابینکردنی ڕایەکی ڕاوێژکاری لەسەر هەر ناکۆکیەک و هەر پرسیارێک دەکەن.

لە کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ دا دوای چەندین ڕەشنووس و گفتوگۆ, ئەنجومەنی کۆمەڵە بەنهێنی و بەکۆی دەنگ، یاسای دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی (PCIJ) پەسەند کرد، ساڵی دواتر زۆرینەی ئەندامانی واژۆ کراو و پەسەند کرا.لە نێو ئەمانە یاسای نوێ کێشەی دیاریکردنی دادوەرانی چارەسەر کرد بە دەست نیشان کردنی دادوەرەکان لە لایەن هەردووک, ئەنجومەن و ئەنجومەنی خولەکە بریار دەدن لە یەک کات دا، بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆ. گۆرانکاری لەسەر یاساکانی دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی ( PCIJ ) ڕەنگدانەوەی دەبێ لەسەر " فۆڕمی سەرەکییەکانی شارستانییەت و سیستەمە یاساییە سەرەکییەکانی جیهان " . دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە کۆشکی ئاشتی لە لاهای دەبەسترێت ، لە یەک کات دا دادگای هەمیشەیی ناوبژیوانیش هەر لە هەمان شوێن دەبێ .

دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی بە چەند ڕێگایەکی نوێخوازی گەورەی لە زانستی یاسا دا پێشکەش کرد لەمانە:

  • جیاواز لە دادگا نێودەوڵەتیە ناوبژێویەکانی پێشوو، جەستەیەکی هەمیشەیی هەبوو کە بە پێی یاسا و یاساکانی ڕێوشوێن بەڕێوەدەبرا.
  • تۆمارەکەی هەمیشەیی بوو بۆیە توانای کاری پەیوەندی نێوان حکومەتەکان و رێکخراوە نێودەولەتیەکان دەکرد
  • کاری یاسای بە شێوەیەکی گشتی بوو، لەوانە: دادبینی، ناکۆکیە نێودەولەتیەکان،وە هەموو بەڵگەنامەکان؛
  • بۆ هەموو ویلایەتێک بەردەست بوو وە ئەم ولایەتانە یە ناچاری بریاری حوکم لەسەر ناکۆکییەکان بدا
  • دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی بوو بە یەکەم سەرچاوەی یاسایی کە لەسەری کار بکرێ،وە لەلایەکی ترەوە بوو بە سەرچاوەی یاسای نێودەوڵەتی
  • دادوەرەکان زیاتر نوێنەری جیهان و سیستەمە یاساییەکان بوون لەوەی کە نوێنەری رێکخراوی دادوەری نێودەوڵەتی بن.
  • وەک رێکخراوەیەکی هەمیشەیی ، دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتیبە دەتوانی، هەموو کاتێک، زنجیرەیەک بڕیار و یاسا دەربکات کە پەرە بە یاسای نێودەوڵەتی بدات .


بە پێچەوانەی دادگای نێونەتەوەیی داد، دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی نە بەشێک بوو لە کۆمەڵەکە، وە نە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەندام بوو لە خولەکە بە لایەنێک بوو بۆ یاسا. ئەمریکا کە لە هەردوو کۆنفرانسی دووەمی ئاشتی لاهای و کۆنگرەی ئاشتی پاریسدا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو، بە شێوەیەکی بەرچاو ئەندامی ئەو کۆمەڵە نەبوو ، هەر چەندە چەندانێک لە دادوەرەکان کە رۆڵی دادوەریان بینی ئەمریکی بوون .

لە یەکەم دانیشتنییەوە لە ساڵی 1922 تا 1940، دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی، هەڵسا بە چارەسەرکردنی ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکان کە ژمارەیان 29 ناکۆک بوو وە ٢٧ دانە ڕاوێژکاری کردنی پەسەندکرد. پەسنکردنی بەرفراوانی دادگاکە کاردانەوەی هەبوو لەلایەن چەندین سەدان پەیماننامەی نێودەوڵەتی و رێککەوتنەکان بە هۆیەوە دەسەڵاتی دادوەرییان دیاری کرد کە لە ناکۆکییەکاندا هەبوون . دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی(PCIJ) سەرباری یارمەتیدانی بۆ چارەسەرکردنی چەندین کێشەی نێودەوڵەتی مەترسیدار، یارمەتی ڕوونکردنەوەی دا بۆ چەندین یاسای نێودەوڵەتی ناڕوون کە هاوبەش بوو بۆ گەشەسەندنی ئەم یاسایە.

ئەمریکا ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە دانانی دادگای جیهانی بەڵام هەرگیز هاوبوش نەبوو . سەرۆکەکان ویلسن و هاردینگ و کۆلیج و هۆڤەر و ڕۆزڤێڵت هەموویان پشتگیری بە ئەندام بوونیان دەکرد، بەڵام ئەستەم بوو لە ئەنجومەنی پیران دا دەنگ بهێنن بە رێژەی 2 / 3 بۆ پەیماننامەیەک .

دامەزراندنی دادگای دادی نێودەوڵەتی

لە دوای لوتکەی چالاکیەکانی کەلە ساڵی 1933، دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی کارەکانی بەشێوەیەکی ناچالاک دەستی بەکار کرد بەهۆی بوونی بارودۆخێژی پر لە گرژی و گۆشەگیری لە نێوان دەوڵەتەکان دا هەبوو. سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم بەکردەوە کۆتایی بە کارکردنی دادگاکە هێنا، دواهەمین دانیشتنی بەشێوەی گشتی لە کانوونی یەکەمی 1939 دا بوو وە دوا فەرمانی دەرکرد لە شوباتی 1940 بوو. لە ساڵی 1942 وەدوای جەنگ، ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەشی ڕایانگەیاند بە دامەزراندنەوەی دادگای نێودەوڵەتی، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی 1943 بەریتانیا هەڵسا بە بەرێوەبردنی دەستەی یاساناسانی لە سەرتاسەری جیهان دا، کە بە ناوی "لیژنەی هاوپەیمانان" بوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان وە بەرز کردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی 1944، وە راپۆرتەکە تیایدا هاتبوو بەم پێشنیارانەئەمانیش ئەم خاڵانە بوون:

  • پێویستە یاسایەک دەربکرێ لە دادگای نوێ ی نێونەتەوەیی، دەبێ لەسەر بنەمای دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی PCIJ بێت؛
  • پێویستە دادگای نوێ دەسەڵاتی دادوەری ڕاوێژکاری پێ ببەخشرێ،
  • پەسەندکردنی دەسەڵاتەکانی دادوەریی دادگای نوێ بە بێ مەرج وەرگیرێت؛
  • دادگای نوێ دەبێت تەنیا مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی یاسای دادوەر بکات دوور بێ لە بابەتی سیاسی

چەند مانگێکی دواتر، کۆنفرانسیک بەسترا کە ولاتە زلهێزەکانی هاوپەیمانان تیادا هاوبەش بوون ئەمانیش ولاتانی - چین، رووسیا، بەریتانیا، لەگەڵ ئەمریکابوون، وە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە تیایدا نووسرابوو کە بە پێویستی دەزانن "بە زووترین کات ڕێکخراوێکی گشتی نێودەوڵەتی دابمەزرێ، لەسەر بنەماکانی یەکسانی حوکم کردن لەلایەن ولاتانی کە ئاشتی خوازن، وە کراوە بێت بە ئەندام بوون بۆ هەر ولاتێک ئایا گەورە بێ یان بچوک بێ، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی" لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ داکۆنفرانسی داهاتووی هاوپەیمانانەکان کەلە شاری دەمبارتۆن ئۆکس ی ئەمریکا رێکخرا، پێشنیارێکی بڵاوکردەوە کە داوای دامەزراندنی ڕێکخراوێکی نێوان حکومەتەکان دەکات کە دادگای نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت. دوابەدوای ئەوە لە مانگی نیسانی 1945 لە واشنتۆن دی سی لە لایەن 44 یاساناس لە سەرانسەری جیهانەوە بەیەکگەیشتنێک رێکخرا بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی یەکەمی یاسا بۆ دادگای پێشنیارکراو. ڕەشنووسی یاساکە بەشێوەیەکی بەرچاو هاوشێوەی یاساکانی دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی(PCIJ) بوو، وە پرسیاری ئەوە کرا کە ئایا دادگای نوێ دروست بکرێت یان نا. لە میانەی رێکخستنی کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ کە لە 25 ی نیسان تا ٢٦ ی حوزەیرانی ١٩٤٥ بەرێوە چوو کە 50 وڵات تێدا بەشداریان کرد، بڕیاردرا کە دادگای نوێ بەشێوەیەکی گشتی وەک بەشێکی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ. یاسای ئەم دادگایە دەبێ بەشێکی سەرەکی و گرنگی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆ ئەوەی پاراستنی بەردەوامی و دربریبی لەوەی کە دادگای نێودەوڵەتی (ICJ) لەسەر بنەمای دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی PCIJ یە.

لە کۆتاییدا، دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی PCIJ لە مانگی تشرینی یەکەمی 1945 بۆ دوایین جار کۆبووەوە بۆ راگوستنی ئەرشیفەکانی بۆ جێگرەوەکەی، کە شوێنیی لە کۆشکی ئاشتیە. دادوەرانی دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی PCIJ هەموویان لە 31ی کانوونی دووەمی 1946 دا دەستیان لە کار کێشایەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنی یەکەم کۆمەڵەی ئەندامانی دادگای نێودەوڵەتی ICJ کە لە مانگی شوبات داهاتوو بووکە ئەمیش لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشدا بەڕێوە چوو لە نیسانی 1946 دا دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی PCIJ بە فەرمی هەڵوەشایەوە. دادگای نێودەوڵەتی ICJ، لە یەکەم کۆبوونەوەیدا ، جۆسێ گۆستاڤۆ گوێرێرۆی لە ئێل سالڤادۆر بە سەرۆک هەڵبژارد. وە ئەم دادوەرە یەکێک بوو لەو دادوەرانەی کەوەک دوایین سەرۆکی دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتیPCIJ وەکو دادوەرێک خزمەتی دادگای کردبوو. دادگاکە هەروەها ئەندامانی تۆمارکردنی دەستنیشان کرد، کە بە زۆری لە تۆمارگاکەی دادگای هەمیشەیی دادی نێودەوڵەتی PCIJ راکێشرابوون، هەروەها لە مانگی دواتر یەکەم دانیشتنی گشتی ئەنجام دا.

یەکەم دۆز کە بەرێوە چوو لە ئایاری 1947 لە لایەن شانشینی یەکگرتووەکان بوو دژی ئەلبانیا سەبارەت بەو ڕووداوانەی کەلە کەناڵی کۆرفو دا بوو.

چاڵاکیەکان

کۆشکی ئاشتی، بارەگای سەرەکی دادگای دادی نێودەوڵەتی لە نێزەرلاند

ئەم دادگایە لە ساڵی ١٩٤٥بە فەرمی لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا، وە لەهەمان ساڵ دەستی بە کارکردن کرد ئەمەش وەکو جێگرەوەیەک بوو لەدوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای هەمیشەیی دادپەروەری نێودەوڵەتی.

دادگاکە کارێکی زۆری بەخۆوە بینی لەسەر ئاستیێکی فراوان دا لەبارەی چاڵاکی یاساییەوە. دوای دادگا بڕیاری دا کە شەڕی نهێنی ئەمریکا دژی نیکاراگوا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی ( نیکاراگوا بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) ، کاری دادگا کە بەشێکی زۆر چالاکی دادوەری یی داپۆشیوە دوای ئەوەی دادگا بڕیاری دا کە شەڕی نهێنی ئەمریکا دژی نیکاراگوا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی ( نیکاراگوا بەرامبەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا )، ئەمریکا لە ساڵی 1986 دا بە یاسا ملکەچ کرا بەوەی کە بکشێتەوە لەسەر بنەمای حوکم کردن وە رازی ببێ بە حوکمی دادگا. لە بڕگەی چواردەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵات بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان درا بۆ سەپاندنی حوکمەکانی دادگا. لەگەڵ ئەوەشدا، لەم جۆرە سەپاندنە بە هێزی دەسەڵاتی ڤیتۆی دەگرێتەوە لەلایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەن، کە ئەمریکا بەکاری هێنا بەرامبەر دۆزی نیکاراگوا.

پێکهاتەکان

دادگای نێودەوڵەتی ICJ لە پازدە دادوەر پێک دێت، ئەم دادوەرانە هەڵبژێردران لە لایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ماوەی نۆ ساڵ. ناوی هەڵبژێردراوی دادوەرەکان لە نێو لیستێک دا بوون لەلایەن گروپە نێو نەتەوەییەکان کاندید کرابوون کە سەبە دادگای هەمیشەیی ناوبژێوی بوون. پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێ ی بەندی 4-19ی یاسای دادگای نێودەوڵەتی ICJ دمەزرا. هەڵبژاردنەکان رێک دەخرا، کە هەر سێ ساڵ جارێک بوو وە پێنج دادوەر هەڵبژێردرا بۆ مسۆگەری بەردەوام بوونی دادگاکە. دەبایە دادوەر لە نووسینگەدا بمرێت، ئەوجا بە دەنگدانی گشتی دادوەرێکی تر هەڵدەبژێردرا بۆ بەردەوام بوونی مەرجەکان. دادوەرانی دادگای نێودەوڵەتی بە شێوازی خاتوون/کاک بەرێز بەکار دەهێنرێت.

هیچ دوو دادوەرێک نابێ سەر بە یەک نەتەوەی ولاتێک بن. بەپێی ماددەی ٩، بە ئەندام بوونی دادگا دەبێ نوێنەرایەتی " فۆڕمە سەرەکییەکانی شارستانییەت لەگەڵ سیستەمە یاساییە سەرەکییەکانی جیهان " بکات. بە مانای یاسای هاوبەش ، یاسای شارستانی و یاسای کۆمەڵایەتی ( لەم سەردەمەدا یاسای کۆمەنیستی-پێشوو) .

تێگەیشتنێکی نافەرمی هەیە کە کورسیەکان بە پێ ی ناوچەی جوگرافی دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی پێنج کورسی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا بێ، سێ کورسی بۆ دەوڵەتانی ئەفریقا ( لەوانە یەک دادوەری یاسای شارستانی بە زمانی فەرەنسی (فرانکۆفۆن) بێ، دانەیەک بۆ یاسای بە زمانی ئینگلیزی و دانەیەک بۆ عەرەب بێ)، دوو کورسی بۆ دەوڵەتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، سێ کورسی بۆ ویلایەتەکانی ئاسیا و دووکورسی بۆ ویلایەتەکانی ئەمریکای لاتین و ویلایەتەکانی کاریبی. لە مێژووی دادگاکەدا، پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ولاتانە بوون ( فەرەنسا ، USSR ، چین ، شانشینی یەکگرتوو ، ئەمریکا ) بەبەردەوامی دادوەرێکیان هەبوو بۆ کارکردن، وە بوم شێوەیە سێ کورسی ڕۆژئاوایان داگیرکردبوو، یەک کورسی هی ئاسیا وە کورسیەکیان هی ئەوروپای ڕۆژهەڵات. جیا لەوەی کە چین بوو لە ساڵی 1967 تا 1985 دادوەری دانەنابوو، وە لەو ماوەیەدا کاندیدی ئامادە نەبوو، هەروەها دادوەری بەریتانی سێر کریستۆڤەر گرینوود وەک کاندیدی هەڵبژاردوو بۆ خولی دوووەم خولی نۆ ساڵەی لەسەر کورسی ی/19/2017 کشایەوە، هیچ دادوەرێکی شانشینی یەکگرتوو لەسەر دادگا نەماوە. گرینوود لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری کرا بەڵام نەیتوانی لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنێ . دادوەری هیندی داڵڤیر بهانداری شوێنەکەی وەرگرت.

لە ماددەی ٦ی یاسادا هاتووە کە هەموو دادوەرەکان دەبێ "هەڵبژێردراو بێ بەبێ رەچاوکردنی نەتەوەکەیان لە نێو کەسانی کە خاوەن ڕەوشتی بەرزن" ئەوانەی کە شیاون و بەرزترین پلەیان هەیە لە نووسینگەی دادوەری وڵاتەکەیان وە یان بە پارێزەری لێهاتوون بۆ رکابەری یاسایی نێونەتەوەیی.

ئەمانەش ببینە

بەستەرە دەرەکیەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ "The World Today" (PDF). Retrieved 18 June 2009. The designations employed and the presentation of material on this map do not imply the expression of any opinion whatsoever on the part of the Secretariat of the United Nations concerning the legal status of any country
  2. ^ UN official languages ٢٦ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., www.un.org. Retrieved 11 July 2014.
  3. ^ "سەرکردایەتی یونامی". www.uniraq.org (بە کوردی). Retrieved 17ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ https://www.un.org/en/model-united-nations/international-court-justice
  5. ^ https://www.huffpost.com/entry/4-things-you-should-know-_1_b_5725138
  6. ^ https://web.archive.org/web/20180110090149if_/http://www.icj-cij.org/en/court
  7. ^ https://www.icj-cij.org/en/cases


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found