چەماوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە كەوانەەوە ڕەوانە کراوە)
نموونەیەک لە چەماوەیەکی سادە و داخراو

لە زانستی بیرکاریدا، چەماوە (بە ئینگلیزی: Curve) بریتییە لە خاڵگەلێک کە یەک خاڵی بزۆز، بێ‌ناوبڕ بەسەریاندا تێدەپەڕێت و پێکەوە دەیانلکێنێت.

پێناسە[دەستکاری]

سنوورەکانی کۆمەڵەی ماندێلبرۆت، وەکوو چەماوەیەکی داخراوە.

لە تۆپۆلۆژیدا، چەماوە بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

وا دابنێ I ماوەیەک بێت لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا (ژێرکۆمەڵێکی پێکەوەبەست لە ). ئەوا، چەماوەی نەخشەیەکی بەردەوامە لە I بۆ X و بەم شێوە ھێما دەکرێت: ، لێرەدا X بۆشایییەکی تۆپۆلۆژیکییە.

  • بە چەماوەی دەوترێ سادە ئەگەر بۆ ھەر x،y ێک لە Iدا:

  • بە چەماوەی دەوترێ داخراو یان ئەڵقە ئەگەر و ئەگەر . بە دەستەواژەیەکی تر چەماوەیەکی داخراو نەخشەیەکی بەردەوامە لە بازنەی دا.
  • بە چەماوەی داخراوی سادە چەماوەی جۆردەنیش دەوترێ. بەپێی تیۆرمی چەماوەی جۆردەن، ھەر چەماوەیەکی داخراو وەکوو C، ڕووتەختەکە دەکاتە سێ بەشی جیا، دەرەوە، ناوەوە و ڕووی چەماوەکە.

ڕووتەختە چەماوە بە چەماوەیەک دەوترێ کە تێیدا X بۆشاییی ئیقلیدسییە.

درێژایی چەماوە[دەستکاری]

لە بۆشاییی مەتریکدا «درێژایی» چەماوەی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

سەرچاوەکان[دەستکاری]