تاڤگە شینەکە (فیلمی ١٩٨٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاڤگە شینەکە (بە ئینگلیزی: The Blue Lagoon) فیلمێکی درامایی سەرکێشی ڕۆمانسی ئەمریکییە، کە لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن ڕانداڵ کلیسەرەوە دەرهێنراوە و لە دوورگەی "تورتڵ فیجی" فیلمەکە دەرهێنراوە. سیناریۆکەی دۆگلاس دەی ستیوارت لەسەر بنەمای ڕۆمانی تاڤگە شینەکەی هێنری دێ ڤێر ستاکپۆل کردوویەتی. ئەستێرەکانی فیلمەکە[١] بریتیین لە بڕۆک شێڵدز و کریستۆفەر ئەتکینز، فیلمەکە دووبارەکردنەوەی فیلمی ١٩٤٩ییە بە هەمان ناو.[٢] هەروەها وەشانی سایلنت مۆڤی ساڵی ١٩٢٣ لە فیلمی تاڤگە شینەکە بوو کە دەرهێنرابوو لەلایەن دەبلیو. بۆودن.

باسی کوڕ و کچێک دەکات کە پورزای یەکترن دوای دەربازبوونیان لە ئاگرێک لە دەریادا لە دوورگەیەکی دوور لە زەریایی پاسفیک جێگیر دەبن. ئەم دووانە فێری ژیان دەبن لە دەرەوەی سامانە سروشتییەکانی دوورگەکە کاتێک دەبن بە هەرزەکار، دواتر دوانەکە عاشقی یەکتری دەبن. هەروەها ڕۆجەر ئیبێرت بە "قۆڕترین فیلمی ساڵ"ی ناوبرد، بەهۆی چەند دیمەنێکی نەشیاوی ناو فیلمەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Filming of The Blue Lagoon
  2. ^ Kate Erbland (19 June 2015). "10 Things You Might Not Know About 'The Blue Lagoon'". Mental Floss. Retrieved 5 August 2015.