تاویزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاوی (بە چینی: 道教 = Dàojiào) یان داویزم کۆمەڵێک یاسایە کە پێکھاتووە لە فەلسەفە و بیروباوەڕی ئایینی، کە خۆشی لە بیروباوەڕە کۆنەکانی وڵاتی چینەوە سەرچاوەی گرتووە. "تاوی" دوای کۆنفۆشی بە دووەم کاریگەرترین بیروباوەڕ دادەنرێت لە وڵاتی چیندا کە کاری کردۆتە سەر ھەموو جومگەکانی ژیانی بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو وڵاتە.


لە کەلتوری چینیدا لاوتسزی بە نوسەری کتێبی تاویزم دادەنرێت بەناوی "تاو تی چینگ". تاویزم هەرچەندە لە شۆڕشی کۆمۆنیستی چیندا یاساغ کرا، لە ئێستادا یەکێکە لە پێنج ئاینە ڕێگەپێدراوەکان لە یاسای چیندا.[١]

پێڕستەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The State of Religion in China". Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-23.