تانجیرۆ کامادۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کامادو تانجیرو
بە ژاپۆنی: 竈門 炭治郎
خوشک و براNezuko Kamado
زمانەکانی ئاخاوتنژاپۆنی
پیشەdemon hunter، swordfighter، بەکرێگیراو
ئافرێنەرKoyoharu Gotōge
ئەکتەری دەنگیNatsuki Hanae، ساتۆمی ساتۆ، Qian Xinyu، Renato Novara
دەردەکەوێت لە بەرھەمیلەتکەری شەیتان، Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba
لە گەردوونی چیرۆکیDemon Slayer: Kimetsu no Yaiba universe
Superhuman feature or abilitysuperhuman strength، enhanced smell
ڕۆڵی گێڕانەوەپاڵەوانی چیڕۆک
زنجیرەفیلمDemon Slayer: Kimetsu no Yaiba
جۆری کەسایەتیThe Chosen One

تانجیرۆ کامادۆ (بە ژاپۆنی: 竈 門 炭 治郎، ھێپبێرن: Kamado Tanjrou) کەسایەتییەکی خەیاڵییە و پاڵەوانی سەرەکیی مانگای «کۆیۆھارۆ گۆتۆگ»یە بەناوی لەتکەری شەیتان و لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ ژمارە ١١ (شوێشا) لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە،[١] یەکەم بەرھەمی کۆیۆھارۆ گۆتۆگی بوو، تانجیرۆ ھەرزەکارێکە ھەوڵدەدات خوشکەکەی بەناوی نێزوکۆ وەک مرۆڤێکی تەواو بگەڕێنێتەوە دوای کوشتنی خێزانەکەی لەلایەن موزان کیبوتسوجییەوە گۆڕاوە بۆ ئەھریمەن دوای ھێرشێک کە بووە ھۆی کوژرانی ئەندامانی تری خێزانەکەی، دوای ئەوەی لەگەڵ گیو تۆمیۆکای ئەھریمەنکوژ کۆدەبێتەوە، تانجیرۆ لەلایەن گیوەوە شمشێرێکی پێدەدەرێت بۆ ئەوەی ببێتە بکوژێکی ئەھریمەن بۆ ئەوەی یارمەتی خوشکەکەی بدات جارێکی دیکە ببێتەوە بە مرۆڤێکی تەواو و تۆڵەی خێزانەکەی بکاتەوە،[٢] و تانجیرۆ لە ڕۆمانێکی سووکدا دەرکەوتووە کە بە سەرەتای مانگاکە دادەنرێت.

گۆتۆژ دوای پێشنیاری سەرنووسەرەکەیان تانجیرۆی دروستکردووە بۆ ئەوەی کەسایەتی سەرەکیی گەشاوە لە ڕۆمانە تاریکەکەیدا، دیزاینەکەی لەژێر کاریگەری ھیمورا کێنشین لە مانگای «نۆبوھیرۆ» و «واتسوکی ڕورۆنی کێنشین» بوو کاتێک بڕیاریاندا کە کەسایەتییەکە چۆن بێت، بە پلەی یەکەم دەنگی کەسایەتییەکە لەلایەن ناتسوکی ھانای بە زمانی ژاپۆنی و زاکی ئەگویلار بە زمانی ئینگلیزییەوە کرا.

کەسایەتییەکە لەلایەن ڕەخنەگرانی مانگا و ئەنیمێ پێشوازییەکی باشی لێکرا بەھۆی سرووشتی خەمخۆری و پەیوەندییەکەی لەگەڵ خوشکەکەی لە ھەمان کاتدا بووەتە شەڕکەرێکی بەھێز، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە کەسایەتییەکە چەندین خەڵات بەدەستبھێنێت بە پشتبەستن بە ناوبانگەکەی لەگەڵ توانای دەنگی ھانای کە ئەویش خەڵاتێکی وەرگرت، ھەروەھا لە نمایشی ئەگویلار پێشوازی لێکرا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

لەتکەری شەیتان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "『鬼滅』『アイマス』などのウェブ通話用背景を配布、抽選でソニーのテレビプレゼントも。アニプレックス特別企画". PHILE WEB (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-11-07.
  2. ^ یەکەم بەشی مانگا