بەکارھێنەر:Hayaa Araz

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پیرمام[دەستکاری]

نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پیرمام یه‌كێكه‌ له‌و‌ نه‌خۆشخانه‌ حكوومییانه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌كه‌وێته‌شارۆچكه‌ی پیرمام. به‌ڵام نه‌خۆشه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ته‌نیا دانیشتووانی شارۆچكه‌كه‌نین به‌ڵكو له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن وه‌ك ناوچه‌كانی كۆڕێ، ئاژگه‌، سه‌ربه‌ن و دویین. رۆژانه‌ نزیكه‌ی  سه‌د و په‌نجا نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ گشتی با‌رودۆخییان جێگیره‌، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه‌ش رۆژانه‌ هه‌ندێ حاڵه‌ت ده‌گه‌یێنرێته‌‌ نه‌خۆشخا‌نه‌ كه‌ باری ته‌ندروستییان جێگیرنیه‌ و هۆكاری هه‌ره‌ زۆری ئه‌م حاڵه‌تانه‌ به‌هۆی رووداوی هاتووچۆن. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ باری ته‌ندروستییان جێگیرنییه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كرێن.

ستافی ناخۆشخانه‌ی پیرمام له‌ ستافی دكتۆرانی به‌توانای كورد له‌ ناوچه‌جیاوازه‌كانه‌وه‌ن كه‌ له‌ بواره‌ پزیشكییه‌ جیاجیاكاندا خوێندوویانه‌. وه‌ هه‌روه‌ها ستافێكی ئۆردنی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كا‌رده‌كات کە لە بواری پزیشکیدا کاریان كردووه‌ و ئه‌زموونی با‌شییان له‌ بواری پزیشكیدا هه‌یه. ڵێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆریان له‌ بواری جیاواز له‌ وڵاته‌كه‌یان د‌اكردووه‌ و ئێستاش له‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی كارامه‌كارده‌كه‌ن. ستافی نه‌خۆشخانه‌ وه‌ك پزیشک نەک ھەر دەبێ ئاگاداری نەخۆشییەکانی لەشی نەخۆش بن، بەڵکوو دەبێ لە ھەمان کاتدا ته‌ندروستی مێشك و ده‌روونی نه‌خۆشكه‌ش بپارێزێن.


باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌[دەستکاری]

باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام له‌ ساڵی٢٠١٤ دروستكراوه‌ كه‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی ٧ نهۆمییه‌. دووه‌م نهۆمی ژێرزه‌مین تایبه‌ته‌ به‌كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌ كه‌ به‌گشتی. كه‌ تاقیگه‌ و پشكنین، شۆستن، مورگك و بولیر له‌م نهۆمه‌دان. هه‌رچی نهۆمی یه‌كه‌می ژێرزه‌مینه‌ كاره‌كانی وه‌ك فریاكه‌وتنی خێرا، نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بچووكه‌كان، فریاكه‌وتن، تۆمۆگرافی و ژووری تیشك ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌منهۆمه‌ ده‌رگایه‌كی ته‌یبات به‌ خۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌خێرای نه‌خۆش بگه‌ینێته‌ ناو ئه‌م نهۆمه‌ له‌ كاتی پێویست. نهۆمی سه‌ره‌كی كه‌ ناسراوه‌ به‌ نهۆمی زه‌مین ژووری پشكنین و ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌كی و راوێژكاری ئافره‌ته‌نی لێیه كه‌ هه‌وڵدراوه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ دابین بكه‌ن كه‌ نه‌خۆش پێویستیان پێییه‌‌. هه‌رچی نهۆمی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌یه‌‌ تایبه‌تكراون به‌ژووری نه‌خۆش و هه‌ولدراوه‌ كه‌شێكی چاك بۆ نه‌خۆشه‌كان بره‌خسێنن و هه‌ست بكه‌ن كه‌ له‌ماڵی خۆیانن نه‌ك كه‌شێك كه‌ هه‌ست به‌نه‌خۆشییه‌كه‌یان زیاتر بكه‌ن ته‌نانه‌ت نه‌خۆشێك پێیوتم (وه‌لاهی حه‌زده‌كه‌م چه‌ند رۆژێكی تر له‌م ناوه‌یه‌ بم ده‌سته‌كانیان خۆش بێت باش كارده‌كه‌ن و جێیه‌كه‌ش خۆشه‌). نهۆمی سێیه‌م كه‌ هۆلی نه‌خۆشی و چاودێری چڕی لێیه‌ و به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ پێویستیان زۆر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری چڕ نییه‌ زۆربه‌ی كات چۆڵه له‌ نه‌خۆش‌. سه‌ربان كه كۆتا نهۆمه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌كافتریای نه‌خۆشخانه‌ بۆ خزمه‌تگۆزاری نه‌خۆشاكان و سه‌ردانیكه‌ران


به‌شی تیشك[دەستکاری]

به‌شی تیشك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام یه‌كه‌كه‌ له‌ به‌شه‌ هه‌ره‌ تایبه‌ت و گرنگه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌ییه‌، كه‌ له‌ لایان دكتۆرانی پسپۆری تیشك سه‌رپه‌رشتی باشی بۆ ده‌كرێت به‌مه‌ش سه‌ره‌رای ‌ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئامێره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ سنووردارن، توانراوه‌ به‌هۆی به‌رێوه‌بردنی باشی ستافی نه‌خۆشخانه‌كه‌، پێداویستیه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام و ده‌ورووبه‌ری دابین بكات. هه‌ندێك له‌ ئامێره‌كانی ئه‌مبه‌شه‌ بریتین له‌ وێنەگرتنی زرنگەی موگناتیسی (MRI)، سی تی سکەن یان تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری، شەپۆلی سەرووی دەنگ  (سۆنه‌ر) و ئێكۆی دڵ……هتد


وێنەگرتنی زرنگەی موگناتیسی بریتییە لە شێوەیەک لە شێوەکانی وێنەگری پزیشکی بە یارمەتی ڕێزۆنانسی مەگنەتیك كه‌ تەکنیکێکە لەبوارەکانی پزیشکیدا لەم سالانه‌ی رابردوو له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ دانراوه‌ و بەکاردێت، MRI ڕێگە بە پزیشکەکان دەدات کە وێنەی دوودووری بۆ سامپڵە سی دووریەکانی بەشەکانی لەشی نه‌خۆش دەست بکەوێت به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه‌ . وبه‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره‌ توانراوه‌ چه‌ندین جۆری گرێی شێرپه‌نجه‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تا ببینرێت و نه‌خۆشه‌كان زو ده‌ست به‌چاره‌سه‌ر بكرێت به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری چاكبونه‌وه‌یان زیاتره‌.


سی تی سکەن یان تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری شێوەیەکی نوێی وێنەگری پزیشکییە. لەم شێوەدا جەستەی مرۆڤ یا دیکەی گیانەوەرانبە یارمەتی تیشکی ئێکس، قاش-قاش دەکەوێتە بەرچاو و بەم شێوە بەشەکانی ناوەوەی ئەندامەکانیش دەردەکەون. ئەمڕۆکەتەکنۆلۆژیای سی تی سکەن زۆربەی نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی دنیای گرتۆتە و نه‌خۆشخانه‌ی پیرمامیش بێبه‌ش نیه‌له‌م ته‌كنه‌لژییا نوێیه‌.


شەپۆلی سەرووی دەنگ (سۆنه‌ر) هێزێکی گەورەی فشاری دەنگییە کە ڕێژەی لەرەلەرەکانی لە هێزی بیستنی مرۆڤ زیاترە. رۆژانه‌چه‌ندین نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت ئافره‌تان بۆ پشكنینی بواری ته‌ندروستی مناله‌كه‌یان یان به‌ مه‌به‌ستیپشكنینی هه‌ناو.


به‌شی فریاكه‌وتن[دەستکاری]

به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام گرنگترین به‌شه‌ له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كارا له‌ ٢٤ كاژێر دا ئاماده‌كراوه‌ .له‌به‌شی فریاكه‌وتن نه‌خۆشه‌كان زۆر به‌ی كات له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌هێنرێن یاخۆد له‌لایه‌ن كه‌سانێكی تره‌وه‌ ده‌هێنرێنبه‌هۆی نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ بانگ كردنی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌وه. له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌ له‌شارۆچكه‌یه‌كی بچووك دا یه‌ و نزیكه‌ له‌ پایته‌خت ته‌نها رێكارا سه‌راتاییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت‌.له‌ كاتی هاتنی نه‌خۆش سه‌ره‌تا پشكنینیABCDE كه‌ ئه‌و پشكنینانه‌ن له‌ كاتی روودانی رووداوێك یان هه‌رهۆكارێك ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ تادوتر ده‌ست به‌ پشكنین ده‌كرێت. له‌ دوای پشكنینی ABCDE و گه‌رانه‌وه‌ی به‌ری ده‌روونی نه‌خۆش بۆ باری ئاسای و دوور له‌ ئه‌گه‌ریمردن، له‌ وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ و رێكاره‌كانی پێویس ئه‌نجام بدرێن یاخۆد ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ تواناینه‌خۆشخانه‌كه‌ نابوو و نه‌خۆشه‌كه‌ پێویستی به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ و پشكنینی تر ببێت كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كادا به‌رده‌ستنیین نه‌ۆشه‌كه‌ له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام ره‌وانه‌ی اخۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ زۆربه‌ینه‌خۆشخانه‌ باشه‌كانی شاری هه‌ولێر و ته‌نانه‌ت شاره‌كانی تریش هه‌یه‌ وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كانی رۆژهه‌لات، رزگاری و رۆژئاوا یان به‌پێیداواكاری نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت.


ڕێكاره‌كانی كۆرۆنا[دەستکاری]

له‌ دوای بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و توندكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان. نه‌خۆشخانه‌ی پیرمامیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ وای كردووه‌ رێژه‌یه‌كی زۆركه‌می كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ توشی كۆرۆنا بن و به‌رده‌وام بن له‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان. رێنماییه‌كان وه‌ك نزیكنه‌بوونه‌وه‌له‌ یه‌كتری و رێگه‌پێنه‌دان به‌ چونه‌ژووره‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به‌ بێ به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و تیمێكی تایبه‌ت دانراوه‌ بۆ ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی كه‌ نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه‌ تاكو له‌ نه‌خۆشه‌كای تر نزیك نه‌بنه‌وه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌م ببێت. كه‌ ئه‌م كاره‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان و پشكینینی كۆرۆنا كراوه. وه‌ هه‌روه‌ها ستافی نه‌خۆشخانه‌كه‌شی كه‌م كردۆته‌وه‌ بۆدروست نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌شێوه‌یه‌ك رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێكردووه‌ كه‌ نه‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌یبا‌ری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كانی تر له‌به‌رچاو نه‌كرێت كه‌ ئه‌م كاره‌ لای زۆر بنكه‌ و نه‌خۆشخاكانی تر به‌دی ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]

چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ستافی نه‌خۆشخانه‌.