بەکارھێنەر:حەمدی موحەمەدی
ئەفسانە بەرهەمی لە مێژینەی مرۆڤایەتیە کە لەئەنجامی پێویستیەکانی ژیان و ئارەزووە لە بن نەهاتووەکانی کۆبوەتەوە و گەشتۆتە ئەمڕۆ وئەتوانین بڵێن ئەفسانە تەمەنی لەگەڵ تەمەنی مرۆڤدایە چونکە مرۆڤ لەو ڕۆژەوەی کە توانای کار و بیرکردنەوەی هەیە دەستی کردووە بە شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی سروشت،وەهەروەها هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی ئەفسانە ئەگەڕێتەوە بۆ ترس کاتێک خەڵکی سەردەمانی کۆن لە هەورە برووسکە و با و بارانی زۆر دەترسان لەبەر ترسەکەیان ناویان لەو ڕووداوانە ناوە ئەفسانە.
جۆرەکانی ئەفسانە:
۱.ئەفسانەی نەریت و ئاینە کۆنەکان:
هۆیەکە بۆ چەسپاندنی باوەڕ ،ئەم جۆرە ئەفسانەیە بۆ چێژ و کات بەسەر بردن نەبووە بەڵکو یەکێک بووە لەپێویستیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤانی سەرەتایی وە بۆ دەربڕینی سەرزاری بۆنە و نەریتەکانیان بووە.
۲.ئەفسانەی گەردوونی :
ئەرکی ئەم ئەفسانەیە ئەوەیە کە بەپێی لێکدانەوەی مرۆڤی سەرەتایی دەریبخات کە ئەم گەردوونە چۆن درووست بووە،وەک ئەفسانەی (بابلی کۆن)
۳.ئەفسانەی هێمایی:
ئەم ئەفسانەیە پێشکەوتووتر لە جۆرکانی تری ئەفسانە درووست بووە کەتەنیا خۆی نابەستێتەوە بە گەردوونەوە بەڵکو لەناوجەرگەی ژیانی ئادەمیزادەوە هەڵقوڵاوە،وە گرنگترین توخمی سەرەکی ئەفسانەی تێدایە وەکو"خواوەندەکان" ،سرووشت ئادەمیزاد،پەیوەندی کۆمەڵایەتی، وەک ئەفسانەی(یۆنانیەکان)
- ^ Omar Qadir, Karwan (2020). "Identity of Native Speaker between Myth and Science "conceptual Misunderstanding of English Scientific Term of – SCIENCE – for Grade One"". Twejer. Special (mlc): 155–204. doi:10.31918/twejer.17mlc.5. ISSN 2617-0744.