بەنداوی دووکان
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بەنداوی دووکان | |
---|---|
شوێن | پارێزگای سلێمانی |
پۆتان | 35°57′15″N 44°57′10″E / 35.95417°N 44.95278°Eپۆتانەکان: 35°57′15″N 44°57′10″E / 35.95417°N 44.95278°E |
ڕەوش | کار دەکات |
دەستپێکردنی سازکردن | ١٩٥٤ |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١٩٥٩ |
کارگێڕ(ەکان) | وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، U.S. Army Corps of Engineers |
بەنداو و ساڕێژگە | |
جۆری بەنداو | Cylindrical arch |
Impounds | زێی بچووک |
بەرزایی | 116.5 m |
درێژی | 360 m |
Elevation at crest | 516 m |
پانایی (پۆپنە) | 6.2 m |
پانایی (بن) | 34.3 m |
قەبارەی بەنداو | 370,000 m3 |
ساڕێژگە | ٢ |
جۆری ساڕێژگە | Service: Tunnel Emergency: Bell-mouth |
دەفرایەتیی ساڕێژگە | Service: 2450 m3/s Emergency: 1860 m3/s |
ھەماری ئاو | |
دروست دەکات | دەریاچەی دووکان |
سەرجەمی دەفرایەتی | 6,970,000,000 m3 |
دەفرایەتیی چالاک | 6,100,000,000 m3 |
دەفرایەتیی ناچالاک | 790,000,000 m3 |
Catchment area | 11,690 km2 |
ڕووبەر | 270 km2 |
Normal elevation | 511 m |
وێستگەی وزە | |
ڕێکەوتی ڕاسپاردن | ١٩٧٩ |
Hydraulic head | 95 m (rated) |
تورباینەکان | 5 x 80 MW Francis-type |
دەفرایەتیی دامەزراو | 400 MW |
بەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە.
بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەنداوەدا مەلیک فەیسەڵ فلسێکی عێراقی دانا وەک ھێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچووکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو، ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی پێ کرد و لە ساڵی ١٩٥٩ تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی ھەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی. ئەم بەنداوە بڕی ١٤ میلیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە ڕۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ٢٥ فلس بوو.
شێوازە ھونەریەکانی ئەم بەنداوە
[دەستکاری]- بەرزی دیواری بەنداوەکە ١١٦٫٥ مەترە.
- درێژی بەنداوەکە ٢٦٠ مەترە.
- بەرزی بەنداوەکە لە ئاستی ڕووی زەریاوە ٥١٦ مەترە.
- ڕووبەری ئەو زەوییەی کە بەنداوەکە ئاوی ئەدات ١١٦٩٠ کیلۆمەتر دووجایە.
- توانای ھەڵگرتنی بڕی ٦٫٨ میلیارد مەتر سێ جا ئاوی ھەیە.
- ئەستوورایی بەنداوەکە لە بنکەکەیدا ٥٤ مەترە و لە بەشی سەرەوەی ٦٫٢٠ مەترە.
- وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای تێدا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای H.P.S) Hydro Power Station) ڕووسیاوە لە ساڵی ١٩٧٠.
بەنداوی دووکان بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکار دەھێنرێ
[دەستکاری]- ھەڵگرتنی ئاوی باراناو.
- بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ٤٠٠ مێگاوات بەھۆی ٥ تۆرباینەوە.
- ئاودانی ڕووبەرێکی زەوی بە بڕی ١،٥٠٠،٠٠٠ دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێرو کەرکووک.
- بەخێوکردنی ماسی.
- کەم کردنەوەی مەترسی لافاو.
پێشانگا
[دەستکاری]-
دەریاچەی دووکان
-
دەریاچەی دووکان
-
Emergency bell-mouth spillway
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەنداوی دووکان تێدایە. |
ئەم «بەنداو» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |