بەرەی بیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرەی بیت (بە ئینگلیسی: Beat Generation) بە بزووتنەوەی ھەندێک لە نووسەران، شاعیران و ھونەرمەندانی ئامریکایی دەوترێت لە دەیەکانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ دا. ھەروەھا، بەو دیاردە فەرھەنگییەش ئاماژە دەکات کە ئەوان دەربارەیان دەنووسی (دواتر ھەندێک جار پێی دەوترا "beatniks").
ناودارترین نووسەرانی ئەم بزووتنەوەیە کە ڕێبەرایەتیشیان دەکرد ئالەن گینسبێرگ و جەک کێرواک بوون. دەستەواژەی بەری بیت لە جەک کێرواک ەوە ھاتوە کە ھەندێجار وەکوو "پاشای بیتەکان" ناوی لێ دەبرێت.
ھێما سەرەکییەکانی فەرھەنگی "beat" ئەمانەن: ڕەدکردنی بایەخگەلی کۆمەڵگای ئامریکایی، تاقی کردنی دەوا ھۆشبەرەکان و فۆرمگەلی دیکەی سێکس، ھۆگر بوون بە ڕۆحانییەتی ڕۆژھەڵاتی.