بەرنامەی بۆشاییی سۆڤیەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
درووشمی پرۆژەی سۆڤیەت بۆ بۆشایی

بەرنامەی بۆشاییی سۆڤیەت (بە ئینگلیزی: Soviet space program) پرۆژەیەک بوو تایبەت بە گەران و لێکۆڵینەوە لە ئاسمان و بۆشایی ئاسمان و گەردوون کە سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت بوو، بەرنامەکەش سەر بە ھێزی سووپای سۆڤیەتەوە بوو، چەندین گەران و لێکۆڵینەوەیان کرد و ئەنجامدا ھەندێک بە نھێنی و ھەندێک بە ئاشکرا، بەڵام تا دڵنیا نەبوونایە لە سەرکەووتنی پرۆژەکە ڕایانەدەگەیاند، ھەر وەک ھەموو دەزگا و وڵاتێک ئەو پرۆژەیەش چەندین کاری نا سەرکەوتوانە و شکستی بەسەردەھات گەورەترینیان چوون بۆ سەر مانگ بوو پێش ئەمەریکا بەلام سەرکەوتوو نەبوون، ئەو کاتەش سێرجی کۆرولیۆف بەرێوبەری ھەموو پرۆژەکە بوو.

یەکەمینەکان[دەستکاری]

یوری گاگارین یەکەمین مرۆڤ چووە بۆشایی ئاسمان

لە ٣١ تەمموزی ساڵی ١٩٥٦ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە یەکەمین مانگی دەستکرد جێگیر دەکەن، تەنھا ٢ رۆژ دوای ئەو ڕاگەیاندنە، یەکێتی سۆڤیەت بڵاوی کردەوە کە ئەوانیش بەتەمای ھەمان پرۆژەن، لە ٤ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ یەکێتی سۆڤیەت مانگی دەستکردی سپوتنیک-١ی رڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرد، کە یەکەمین مانگی دەستکردی مرۆڤ بوو بچێتە دەرەوەی زەوی، ئەو دەنگۆ و گۆرانە زانستیە لە ھەموو جیھان دەنگی دایەوە، ئەوەش گووزارشتی کرد لە سەرکەووتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەمەریکا لە جەنگی سارد لە نێوانیان بە تایبەتی لە پێشبرکێی بۆشایی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]