بێڵ و سەباستیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێڵ و سەباستیان (بە ژاپۆنی: 名犬ジョリィ) زنجیرەیەکی کارتۆنی ژاپۆنیە، لەبەرھەم ھێنانی ھاوبەشگای MK و Visual 80 ە لەدەرھێنانی کینجی ھایاکاوا یە، لە ڕێکەوتی ٧ ئەپریلی ١٩٨١ زنجیرەی یەکەم نمایش کرا تاوەکو ٢٢ یۆنیۆی ١٩٨٢ بەردەوام بوو کە لە ٥٢ ئەلقە پێک ھاتبوو، لەتەلەفزیۆنی فەرمی فەڕەنسی و ژاپۆنی نمایش کرا، بێڵ و سەباستیان لەبنەڕەت دا لە ڕۆمانی نووسەری فەڕەنسی سێسیل ئۆوبری وەرگیراوە، پاشان لەکەناڵەکانی ئەمەریکی لە ١٩٨٤ نمایش کرا، لە ١٩٨٩ لە ئینگلتەرا نمایش کرا.

چیڕۆک[دەستکاری]

جیڕۆکی فیلمەکە لەبارەی سەگێکە بەناوی بێڵ لەگەڵ کورێکی ٧ ساڵان کە لە گوندێک دەژێت لەبناری چیای پیرینێس لەنێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا، سەباستیان لەگەڵ باپیرەی سێسیل نەوەیەکی بەناوی ئەنجێڵێنا کە ھەواڵی لەبارەی دایکیەوە بۆدێنێت  لەوکاتەی ھەر بەمناڵی گەشتی کردوە و بەتەنھا لای باپیری جێی ھێشتوە، سەباستیان بڕیاڕ دەدات لەگەڵ بێڵ گەشت بکات بۆ دۆزینەوەی دایکی بێڵ ئەوسەگەیە کە لەترسی خەڵک و پۆلیس ڕای کردوە بۆ شاخ، وە فەرماندەی پۆڵیس فەرمانی دەستگیرکردن و کوشتنی بێڵی دەرکردوە چونکە وایان داناوە کە بێڵ سەگێکی ھار و گڵاو و خراپە و پەڵاماری خەڵک دەدات لەوکاتەی بۆ دەرەوەی ئاوەدانیەکەی ڕا دەکات چاوی بەسەبەستیان دەکەوێت و دەبنە ھاوڕێی یەکتر، بەمجۆڕە بەیەکەوە سنوری فەرەنسا و ئیسپانیا بە نایاسایی دەبڕن تا دایکی بدۆزێتەوە، لەم گەشتەیان ڕووبەڕووی گەڵێک ڕووداو دەبنەوە لەگەڵ ناسینی کەسانی خراپ و ھاوڕێی چاک، کاتێک دەگەنە ئیسپانیا ھەم دیسان پۆڵیسی بەدوایان دەکەوێت تاوەکو بێڵ دەستگیربکەن و ڕادەستی پۆڵیسی فەڕەنسی بکەن، ھەروەھا سەباستیان تولە سەگێک دەبێتە ھاوڕێی بەناوی (بوچی) ھەمویان بەیەکەوە بەدوای ئێزابێڵای دایکی سەباستیان دا دەگەڕێن کە گۆرانی بێژە لەگەڵ دەستەیەکی گەڕۆک بەناوی کاڕلۆ، لەھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو لەکۆتایی دا دایکی دەدۆزێتەوە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • سەباستیان: منداڵێکی ئازاو بوێرە ئاڕەزووی یارمەتی دانی خەڵکە، لەگەڵ سەگەکەی گەشت دەکەن و چەندین سەرکێشی دەکەن تاوەکو دایکی دەدۆزێتەوە.
  • بێڵ: کسۆکێکی گەورەی سپی بوو لەترسی پۆلیس و خەڵک ڕای کردبوو بۆ چیای پیرینێس، خەڵک بەکسۆکێکی خراپ و گڵاو ناویان دەھێنا بۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.
  • بووچی: تولە کسۆکێکی بچوک بوو لەگەڵ بێڵ و سەباستیان گەشتی کرد بۆ یارمەتی دانیان.
  • باپیرە سێسیل: پیرەپیاویکی شاخ نشین بوو ڕۆژێک لەڕۆژان دایکی سەباستیانی دۆزیبوەوە لە ڕەھێڵەیەکی بەفرین کە بەھۆیەوە ڕێگای وون کردبوو، داوا لە سێسیل دەکات کە کوڕەکەی بۆ گەورەبکات و پەروەردەی بکات. 
  • ئەنجێڵێنا: نەوەیەکی باپیرە سێسیل بوو، کە سەباستیانی گەورە کردبوو، ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ پزیشکی گوندەکە بەناوی ئەلیکساندەر فیلیپ.
  • ئێزابێڵ: دایکی سەباستیان بوو، گەشتی کرد و سەباستیانی بەتەنھا جێ ھێشت، تاوەکو لەگەڵ کۆمەڵەیەکی مۆسقی گەڕۆک کاربکات وەک گۆرانی بێژ.
  • لێنا: کچێکی بچوک بوو سەباستیان لەگەشتەکەی چاوی پێ دەکەوێت و دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لێنا نەخۆش دەکەوێت و سەباستیان ھاوکاری دەکات تا چارەسەر وەربگرێت.
  • بەڕێز ئەلبێرت: باوکی کچە بچوکەکەبوو بەناوی سارە، زۆر یارمەتی سەباستیانی دا لەوکاتانای توشی مەترسی دەبویەوە، دواتر کەوتە داوی خۆشەویستی دایکی سەباستیان.
  • ھوان : کوڕێکی بچوکە بەتەنھا لەگەڵ باپیرەی دەژێت، کاری شوانکارە دەکات، سەباستیان یارمەتی دەدات لەوکاتەی کۆمەڵە دزێک مەڕەکانیان دەدزێت.
  • ڕیکاردۆ : کورێکی بچوکە بەتەنھا لە کۆشکێکی مەزن دەژێت، بەھۆی بەتەنھا جێھێشتنی لەلایەن باوکیەوە، سەباستیان دەبێتە ھاوڕێی لە ڕۆژێک دا کە لەترسی باران ڕادەکاتە کۆشکەکەی.
  • ئەدۆڵفۆ: ھاوڕێی سەباستیان بوو، ھاوکاری بێڵ و سەباستیانی کرد کاتێک کەوتنە ناو دەریاوە بەھۆی ڕووداوی ترومبێڵەوە.
  • لیزا :
  • پزیشک ئەلیکساندەر فیلیپ
  • پشکنەر گاڕسیا
  • مەندۆزا و مەنۆڵ:

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]