بێنجەمین پێرس
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بێنجەمین پێرس (Benjamin Peirce، لەدایکبوون: ١٨٠٩ - مردن: ١٨٨٠) بیرکاری ئامریکایی بوو. پێرس نزیکەی پەنجا ساڵ مامۆستای زانکۆی ئۆکسفۆرد بوو. ئەو لە پەرەگرتن و گەشەی میکانیکی ئاسمانی، ئامار، بیردۆزی ژمارەکان، جەبر و فەلسەفەی بیرکاریدا بەشداری کردووە.
ناوودەنگی پێرس لە فەلسەفەی بیرکاریدا دەگەڕێتەوە بۆ پێناسە بەناوبانگەکەی: "بیرکاری ئەو زانستەیە کە ئەنجامە پێویستەکانمان بۆ دەر دەکێشێ".