بۆمبی بۆکس ئۆفیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە پیشەسازیی فیلمدا، بۆمبی بۆکس ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Box Office Bomb) بەکاردێت بۆ وەسفکردنی دۆخی فیلمێک کە بڵاوکردنەوەی سەرکەوتوو نەبووە و لە بۆکس ئۆفیسدا ڕووبەڕووی شکستی بازرگانی بووەتەوە.[١][٢] بە گشتی ھەر فیلمێک کە فرۆشی لە بۆکس ئۆفیس کەمتر بێت یان نزیکەی ھەمان تێچووی کۆتایی بەرھەمھێنانی فیلم و ڕیکلام بە بۆمبی بۆکس ئۆفیس دادەنرێت.[٣]

بۆمبی بۆکس ئۆفیس زیاتر زاراوەیەکی بابەتییە چونکە پرۆسەی فرۆشتن و قازانج یان شکستی فیلمێک زۆر ئاڵۆزە و چەندین ھۆکاری تێدا بەشدارن. نزیکە ھیچ لێدوانێکی دڵنیا سەبارەت بە بۆمبی بۆکس ئۆفیس نییە. ھۆکاری جۆراوجۆر ھەیە بۆ شکستھێنان لە بۆکس ئۆفیس، یەکێک لە گرنگترینیان ئەوەیە کە فیلمەکان گرانن. ھەروەھا پێداچوونەوە و کاردانەوەی نەرێنی ڕەخنەگران و پەراوێزی دەوروبەری فیلمێک دەتوانێت یەکێک بێت لە ھۆکارەکانی شکستھێنان لە بۆکس ئۆفیسدا.[٤]

ھۆکارەکانی شکستھێنان لە بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

شکستی فیلمێک لە بۆکس ئۆفیسدا دەتوانێت ھۆکاری زۆری ھەبێت. زانیاری زۆر لەسەر ئاماری فرۆشتن و بەرھەمھێنانی فیلمەکانی پێش ھەشتاکان لە بۆکس ئۆفیسدا نییە و ئەم بابەتەی خوارەوە پەیوەندی بەو بەرھەمانەوە ھەیە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دوای ئەم ماوەیە دروستکراون.

تێچووی بەرھەمھێنانی بەرز[دەستکاری]

تێچووی زۆری بەرھەمھێنانی فیلمێک کە ڕیکلامیش لەخۆدەگرێت، یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی شکستی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا. ھەندێک جار ئەگەری ئەوە ھەیە فیلمێک لە بۆکس ئۆفیسدا تاڕادەیەک باش بفرۆشرێت، بەڵام تێچووی زۆری بەرھەمھێنانی فیلمەکە دەیکاتە بۆمبێکی بۆکس ئۆفیس. بۆ نموونە فیلمی جۆن کارتەر (٢٠١٢) توانی ٢٨٤ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس بفرۆشێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بوودجەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار کە بۆ دروستکردنی خەرج کراوە، لە بۆکس ئۆفیسدا بە شکست دادەنرێت.[٥]

پەراوێز و ھۆکارە زیادە دەقییەکان[دەستکاری]

پێداچوونەوەی نەرێنی سەبارەت بە فیلمێک یان ئەکتەرەکان دەتوانێت ببێتە ھۆی شکستی بازرگانی لە بۆکس ئۆفیسدا. بۆ نموونە دوای ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کیڤن سپەیسی کراوە و پەراوێزە گەورەکانی، فیلمی Billionaire Boys Club, کە سپەیسی ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، توانی تەنھا ٢٫٢ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس بفرۆشێت لە بەرامبەر بوودجەیەکی ١٥ ملیۆن دۆلاری.[٦]

ڕەنگە ھەندێک فیلم لە بۆکس ئۆفیسدا بە ھۆکاری دەرەوەی دەق و ناسینەمایی شکست بھێنن. بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە یەک کاتدا بە قەیرانی سروشتی یان ڕووداوە دڵتەزێنەکانەوە، یەکێکە لە ھۆکارەکانی شکستی بازرگانی لە بۆکس ئۆفیسدا. بۆ نموونە دوای زریانی ھارڤی یان ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول و ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠٢٠، فرۆشی فیلمەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وای کرد بەشێکی زۆریان تووشی بۆمبی بۆکس ئۆفیس ببن.[٧][٨][٩]

پێداچوونەوەی نەرێنی[دەستکاری]

کاردانەوەی نەرێنی توند و ڕەخنەی ڕەخنەگران و بینەران یەکێکە لە ھۆکارەکانی شکستی بازرگانی لە بۆکس ئۆفیس و وا دەکات زۆر کەس بە ھەڵبژاردنی بەرھەمەکانیاندا بچنەوە. بۆ نموونە فیلمی (فانتاستیک فۆڕ) (٢٠١٥) پێش بڵاوبوونەوەی ڕووبەڕووی کاردانەوەی زۆر توندی ڕەخنەگران بووەوە و لە بۆکس ئۆفیسدا شکستی ھێنا. [١٠][١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Greatest Box-Office Bombs, Disasters and Flops". Filmsite.org. Retrieved 2013-03-06.
  2. ^ "The 15 Biggest Box Office Bombs". Cnbc.com. 2010-08-23. Retrieved 2013-03-06.
  3. ^ "Top 200 Biggest Box Office Bombs. Worst movies with respect to Box Office Gross. | Life & Times". Theforrester.wordpress.com. 2008-05-12. Retrieved 2013-03-06.
  4. ^ "As 'Battleship' Flops: Ten Other Memorable Box-Office Bombs | The Playlist". Blogs.indiewire.com. 1995-12-22. Archived from the original on 31 اكتبر 2012. Retrieved 2013-03-06. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "John Carter flop to cost Walt Disney $200m". BBC News. 2012-03-20.
  6. ^ D'Alessandro, Anthony (August 20, 2018). "Kevin Spacey Pic 'Billionaire Boys Club' Bombs At The B.O. : A Deeper Look". Deadline Hollywood. Retrieved August 21, 2018.
  7. ^ Kelley, Seth (2017-08-27). "Box Office Disaster: Lackluster Releases, Mayweather-McGregor, Hurricane Harvey Create Slowest Weekend in Over 15 Years". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-11-09.
  8. ^ "Weekend Box Office". Boxofficeguru.com. 2001-09-17. Retrieved 2011-12-08.
  9. ^ Erlichman, Jon (March 13, 2020). "Box office bomb: COVID-19's impact on the movie theatre business". BNN Bloomberg. Retrieved March 17, 2020.
  10. ^ D'Alessandro, Anthony (June 19, 2017). "'The Mummy' Will Lose $95M: Here's Why". Deadline Hollywood. Archived from the original on July 4, 2017. Retrieved June 20, 2017.
  11. ^ "XXX: State of the Union (2005)". The Numbers. Retrieved August 21, 2011.