بۆتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆتین
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٧°٤′٤٠″N ٤٤°٩′٢١″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٬٥٣٤ مەتر
Map


چیای بۆتین یان بۆتین چیایەکە کەوتووەتە سنووری پارێزگای ھەولێر، عێراق. گوندی پێندرۆ کەوتووەتە بناری ئەم چیایە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٢٥٣٤ مەترە. لە وەرزی بەھاردا بە گژوگیای وەک ڕێواس، کەنگر، سلێرک، کاردی، سۆرازە و قارچک و گەلێک لە گیای تر کە بە کەڵکی خواردنی مرۆڤ و گیانلەبەر دێن دەوڵەمەندە. لە زستان و بەھاردا لوتکەکەی بە بەفر دادەپۆشرێ، و بە گیانلەبەری کێوی و دار و درەخت و دارمیوە بەناوبانگە. ئەم چیایە لەگەڵ چیاکانی گوڤەند، موسەک، شرین، پیران و چارچەل لەگەڵ پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک پەناگەیەک بوون لە بەرانبەر دوژمندا. چیای بۆتین لە ٢٠١٧ لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە.[١]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Li Mêrgesor ji ber şerê PKK û Tirkiyê kesek şehîd bûye-ARK NEWS". www.arknews.net (بە کوردی). Retrieved 20 December 2019.