کاردی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گۆڵە کاردی

کاردی یان کاردوو یان گوڵ شەیپوورڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌. گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاردی شاخی:

  1. کاردی ده‌ستچین
  2. کاری ریشۆک
  3. کاردی ڕیخنی

دەربارەی کاردی[دەستکاری]

کاردی کاردی یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی "Araceae". ناویی دووهەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە ١٥ تا ٣٠ سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و هەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لە ناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن "خاز". ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی "aron" (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی "Theofrastos" ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی ٢٥ جۆری هەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن "munkhätta" (کڵاوی راهیبە) و دووهەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە "fläckig munkhätta" (کڵاوی گوڵ گوڵی راهب) دەدا. بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.

سودەکانی کاردی بۆ نەخۆشیەکان[دەستکاری]

  1. ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس وهه‌ناسه‌ و مه‌مک.
  2. بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ .
  3. بۆ قه‌ڵه‌وی و ڕێجیم.
  4. بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناو خوێن.
  5. بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی به‌کتیری ناوه‌وه‌ی له‌ش.
  6. بۆ ژه‌هراوی بوون.
  7. بۆ نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده‌

سەرچاوەکان[دەستکاری]