بنەمای دەنکۆڵەیی ھاوسەنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
توێژەکانی ڕێگەیەک: ژێربنەما، بنەما و سێ توێی ئاسفاڵتی گەرم

بنەمای دەنکۆڵەیی ھاوسەنگ (بە ئینگلیزی: Granular Base Equivalence) یا GBE شێوەیەکە بۆ حسێبکردنی ئەستوورایی ڕێگە.[١][٢] ڕێگە لە چەندین توێژ دروست دەبێت، وەک ژێربنەما، بنەما و ڕووی ڕێگە، کە ھەرکام لە ماددەی جۆراوجۆر پێک دێن. لەبەر ئەوە پێویستە کەڵک لە میتۆدێکی ھاوسەنگ وەربگیرێت بۆ دۆزینەوەی ئەستوورایی تەواوی توێژەکان پێکەوە. بنەمای دەنکۆڵەیی ھاوسەنگ ئەم کارە دەکات بە گۆڕینی ئەستوورایی ھەر توێژێک بە بنەمای دەنکۆڵەیی. بۆیە قەویایی ھەرکام لە توێژەکان لە ژمارەیەکی تایبەتدا لێک دەدرێت و دەگۆڕێت بۆ ژمارەیەکی تازە. کۆی ئەم ژمارە تازانە دەبێت بە ئەستوورایی ھاوسەنگی ڕێگەکە. بنەمای دەنکۆڵەیی ھاوسەنگ لە داڕشتنی ڕووی ڕێگە و مۆدێلکردنی کارایی ڕێگەدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.[٣][٤]

نموونە[دەستکاری]

لێرەدا نموونەیەک لە حسێبکردنی GBE، وەرگیراو لە پیریۆنسی (٢٠١٩)، پێشکەش دەکرێت.[١] ئەم نموونەیە ھی ڕێگەیەکە کە لە بنکەدراوەی کارایی درێژخایەنی ڕووی ڕێگە وەرگیراوە. ئەم ڕێگەیە لەم چینانەی خوارەوە دروست کراوە: ژێربنەما، بنەما و سێ چینی کۆنکرێتی قیریی گەرم بۆ ڕووی ڕێگە. ئەستوورایی ھەرکامیان بە میلیمەتر لەم خشتەیەی خوارەوەدا دراوە. وەک لە خشتەکەدا دیارە بنەمای دەنکۆڵەیی ھاوسەنگ بۆ ئەم ڕێگایە ٨٠٥٫٧ میلیمەتر دەکات.

توێژ ئەستوورایی (mm) ھاوکۆلکەی گۆڕان GBE یا ئەستوورایی ھاوسەنگ (mm)
ئاسفاڵتی گەرم ٣٠٫٥ ٢ ٦١٫٠
ئاسفاڵتی گەرم ٥٨٫٥ ٢ ١١٧٫٠
ئاسفاڵتی گەرم ٣٨٫١ ٢ ٧٦٫٢
بنەما ١٤٤٫٨ ١ ١٤٤٫٨
ژێربنەما ٦٠٧٫١ ٠٫٦٧ ٤٠٦٫٧
کۆ - - ٨٠٥٫٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".
  2. ^ Haas, R. , and Kazmierowski, T. 1996. TAC’s New Management Design and Management Guide. Transportation Association of Canada (TAC), Ottawa.
  3. ^ "Public Works Canada (1992). "Manual of Pavement Structural Design," Public Works Canada, Architectural and Engineering Services, Air Transportation" (PDF).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Piryonesi, S. M.; El-Diraby, T. E. (2020) [Published online: December 21, 2019]. "Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index". Journal of Infrastructure Systems. 26 (1). doi:10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512.