بلاک بیوتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بلاک بیووتی یان ڕەشە جوانەکە ڕۆمانێکە کە لە ١٨٧٧دا بە قەڵەمی ئانا سوێڵ نووسراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

بلاک بیوتی ئەسپێکی ڕەنگ ڕەشی چاو ڕەش کە لەگەڵ دایکیدا لەباخی جوتیارێکدا دەژیان. بەڵام کاتێک تەمەنی گەورە بوو خاوەن باخەکەی فرۆشتی بە پیاوێکی بازرگان بە ناوی گۆردۆن، کە پیاوێکی زۆر میھرەبان بوو و زۆر بلاک بیوتی خۆش دەویست بەڵام ھاوسەرەکەی نەخۆش کەوت. بۆیە ناچاربوو بلاک بیوتی بفرۆشێت بە پیاوێک بەناوی جۆھن، کە شەریکی گۆردن بوو لە باخچەی بیرتویکدا بفرۆشێت. جۆھن پیاوێکی میھرەبان بوو و ڕێزێکی زۆری لە بلاک بیوتی دەگرد. شەوێکی باراناوی و ئاسمان تاریک بوو جۆھن و گۆردن ویستیان بڕۆن بۆ کۆبوونەوەیەک لە شاردا. لە ڕێگادا بەسەر پردێکی نیوە شکاودا ڕۆشتن و ھەتا لە کۆتاییدا گەشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە لەدوای یەک کاتژمێر گەڕانەوە بۆ باخچەی بیرتویک لەڕێگادا کەگەشتنە سەر پردەکەی کە لێی ھاتبوون بلاک بیوتی وەستاو نەڕۆیشتە پێشتر جۆھن ھەرچی ھەوڵی دا نەیتوانی بلاک بیوتی بھێنێتە جووڵە کاتێک دابەزی ویستی بڕواتە سەر پردەکە بۆ لێکۆڵینەوە بەڵام بلاک بیوتی دەستی کرد بە حیلەکردن کە جۆھنی ئاگارکردەوە لەوەی بڕواتە سەر پردەکە لەو کاتەدا پیاوێک ھاواری کرد و پێی وتن پردەکە لە ناوڕاستدا شکاوە. لەم کاتەدا بۆیان دەرکەوت کە بلاک بیوتی ئەسپێکی چەند بەنرخە.

سه‌رچاوه[دەستکاری]

https://en.wikipedia.org/wiki/Black_Beauty