ببە، ئەویش دەبێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ببە، ئەویش دەبێت (بە عەرەبی: کُنْ فَیَکُون‎) (کون فەیەکوون)، زاراوەیەکی قورئانییە، ٨ جار لە قورئان ھاتووە، بەو مانایە دێت کەوا خودا ھیچ شتێک لای قورس نییە و توانای بەسەر ھەموو شتێک ھەیە، جا ئەگەر ویستی شتێک بکات ئەوا بە فەرمانی گەردوونیی خۆی ببە و ئەو شتەی دەیەوێ ھیچ دواناکەوێت و دەستبەجێ دەبێت.

لە قورئان[دەستکاری]

لە ھەشت شوێندا ھاتووە:

  • بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَإِذَا قَضَى أَمْراً فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (بەقەرە:١١٧) - بەقەرە واتە: (ھەر ئەو زاتە) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە بەجوانترین شێوە، جا ھەر کاتێک بڕیاری ھەر شتێک بدات، تەنھا ئەوەندەی بەسە کە فەرمانی بوون یان پێشھاتنی بدات، ئیتر خێرا ئەو شتە، یان ئەو کارە، دەبێت و ئەنجام دەدرێت.
  • قَالَتْ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ قَالَ كَذَلِكِ اللّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاء إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (ئالی عیمران:٤٧) - ئالی عیمران واتە: ئەوسا مریەم وتی: پەروەردگارا، جا چۆن من منداڵم دەبێت: خۆ کەس توخنم نەکەوتووە، (جوبرەئیل فەرمووی): ویست و فەرمانی خوا ھەروایە و چی بوێت، دروستی دەکات، ھەر کاتێک شتێکی بوێت تەنھا پێی بڵێ ببە، دەستبەجێ دەبێت.
  • إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِندَ اللّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثِمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ (ئالی عیمران:٥٩) - ئالی عیمران واتە: بەڕاستی نموونەی دروست بوونی عیسا لەلایەن خواوە؛ وەک نموونەی ئادەم وایە کە لە خاک دروستی کرد و لەوەودوا فەرمانی داو پێی وت: ببە (بە ئینسان) ئەویش بوو، (عیسا دایکی ھەبوو، ئادەم دایک و باوکیشی نەبوو).
  • وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِالْحَقِّ وَيَوْمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُ قَوْلُهُ الْحَقُّ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّوَرِ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (ئەنعام:٧٣) - ئەنعام واتە: ھەر ئەو زاتە ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەو بناغەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، ھەر ڕۆژێک ھەر کاتێک فەرمان (بە نەمان و لەناوچوونی بدات) بێ دواکەوتن پێش دێت، فەرمان و گوفتاری ئەوزاتە ھەمیشە ڕاست و بەجێیە و ئەنجامدراوە، لەو ڕۆژەی فوو دەکرێت بە (صور)دا دەسەڵات تەنھا بۆ خوایە، ھەر ئەو زانای نھێنی و ئاشکرایە، ھەر ئەویش خوایەکی دانا و ئاگایە (بە ھەموو بەدیھێنراوەکانی).
  • إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَيْءٍ إِذَا أَرَدْنَاهُ أَنْ نَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (نەحل:٤٠) - نەحل واتە: بەڕاستی کاتێک زیندوو کردنەوەو بەدیھێنانی ھەر شتێکمان بوێت، تەنھا ئەوەندەی دەوێت پێی بڵێین ببە! دەستبەجێ ئەویش دەبێت.
  • مَا كَانَ لِلَّهِ أَنْ يَتَّخِذَ مِنْ وَلَدٍ سُبْحَانَهُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (مریەم:٣٥) - سوورەتی مریەم واتە: بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گەورە، کەس بکاتە ڕۆڵەی خۆی (چونکە پێوستی پێی نیە) پاکی و بێگەردی شایستەی ئەوە، کاتێک ھەرشتێک بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی تەنھا ئەوەندەی دەوێت کە فەرمان بدات و بڵێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.
  • إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (یاسین:٨٢) - یاسین واتە: بێگومان ھەر کاتێک فەرمانی خوا دەرچوو، ویستی شتێک جێبەجێ بکات و بیھێنێتە دی، پێی دەڵێت ببە، ئەویش دەستبەجێ و بێ دواکەوتن پێش دێت و ئەنجام دەدرێت و دروست دەبێت.
  • هُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ فَإِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (غافیر:٦٨) - غافیر واتە: ھەر ئەوزاتە، ژیان دەبەخشێت وزیندەوەران و گیانلەبەران دەمرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا ھەر ئەوەندەیە کە پێی بفەرموێت: ببە، دەست بەجێ دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]