باجیراو ماستانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باجیراو ماستانی
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرسانجای لیلا بانسالی
بەرھەمھێنەر
  • سانجای لیلا بانسالی
  • کیشۆری لولا
نووسەرPrakash R. Kapadia (Dialogue)
شانۆنامەPrakash R. Kapadia
Additional Screenplay:-
سانجای لیلا بانسالی
چیرۆکNagnath S. Inamdar
لەسەر بنەمایRaau 
لە لایەن Nagnath S. Inamdar
ئەکتەران
چیڕۆکخوانعیرفان خان
مۆسیقا
وێنەگری سینەماییSudeep Chatterjee
مۆنتاژRajesh G. Pandey
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بانسالی پرۆدەکشن
بڵاوکردنەوەئیرۆس ئینتەرناشیۆنال
دەرچوون١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥
ماوەی فیلم١٥٨ خوولەک[١]
وڵاتھیندستان
زمانھیندی، ماراتی
تێچوون١٢٥ کرۆر ڕووپییە
داھات٣٥٧ کرۆر ڕووپییە

باجیراو ماستانی فیلمێکی مێژوویی – ڕۆمانسییە لەدەرھێنانی سانجای لیلا بانسالییە. ھەریەکە لە ڕانڤیر سینگ، دیپیکا پادوکۆن و پریانکا چۆپرا ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەگێڕن. فیلمەکە بۆیەکەمجار لەڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ نمایشکرا. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا کەزۆربەی ڕەخنەگران ٤/٥ یان ٥/٥ ــیان بەو فیلمەداوە. تێچووی فیلمەکە ١٢٥ کرۆر بوو لەبەرامبەردا کۆی داھاتی فیلمەکە ٣٥٧ کرۆر بوو وە تەنیا لەھیند داھاتی ١٨٤ کرۆر کۆبکاتەوە. فیلمەکە باس لە باجیراوی یەکەم دەکات کە پێشەوی ئیمپاتۆری ماراتا بووە لە ھیند.

چیڕۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە باس لە چیرۆکێکی راستەقینە ئەکات کە لە سەدەی ١٨ دا رویداوە کە چیرۆکێکی خۆشەویستیە لە نیوان پێشەوا باجیراو یان باجیراوی یەکەم (رانڤیر سینگ) لەگەل خێزانی دووەمی کە موسڵمانە و ناوی ماستانیە (دیپیکا پادوکون) و خێزانی یەکەمی ناوی کاشیبایە (پریانکا چوپرا).

ھەلبژاردنی_ئەکتەران[دەستکاری]

سەرەتا سەلمان خان و ئاشواریا رای ھەلبژیردران بۆ کاستی فیلمەکە بەلام بەھۆی کێشەوە ئایشواریا رای وازی لێ ھێنا دواتر رانی موخیرجی بۆ رۆلی ماستانی و کارینا کاپوور بۆ رۆلی کاشیبای بەلام لەسالی ٢٠١٤ و دوای سەرکەوتنیان لە رام لیلا سەنجای بەنسالی بریاری دا ھەردوو ئەکتەر رانڤیر سینگ (باجیراو) و دیپیکا پادوکون (ماستانی) ھەروەھا پریانکا چوپرا (کاشیبای) ھەڵبژێرێت.

وێنەگرتن[دەستکاری]

سەرتای وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دەستی پێ کرد لەگەل رانفیر و پریانکا بەبێ دیپیکا چونکە سەرەتا فیلمەکە لەسەر مندالی باجیراو و ژیانی ھاوسەرگیری یەکەمی تا رزگار کردنی نیشتیمانی باوکی ماستانی لەلاین باجیراوەوە و دانی ماستانی وەک دیاریەک لەلاین ماستانیەوە لێرەشدا چیرۆکی راستەقینە دەستی پێکرد یەکەم وێنەگرتنی دیپیکا لە ٣ی ئازاری ٢٠١٥ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "BAJIRAO MASTANI (12A)". British Board of Film Classification. 16 December 2015. Retrieved 17 December 2015.