ئەیدز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
هێمای ئەیدز

ئەیدز (بەئینگلیزی: Acquired immune deficiency syndrome کورت دەکرێتەوە بۆ "AIDS")، نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش کە بەهۆی ڤایرووسی ئەیچ. ئای. ڤی. یەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ئەیدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی ١٩٨١ەوە تا ئێستا ئەیدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە‌ کە نزیکەی نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەمە. لە کاتی ئێستا نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئەیدز بوون.

پێرست

سەرھەڵدان [دەستکاری]

لە ساڵانی نێوان ١٨٨٤ - ١٩٢٤ لە ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەفریقا ڕاوچیان ڕاوی مەیمونی چیمپانزیان دەکرد. وا بڕوایە کە ھەندێک لە خوێنی مەیمونەکان چووەتە‌ ناو جەستەی ڕاوچیەکان "لە ڕێگای برین". خوێنی مەیمونەکان ڤایرۆسێکی تێدابووە کە بێزیان بووە بۆ مەیموون بەڵام بکوژە بۆ مرۆڤ ئەویش بریتی بووە لە ڤایرۆسی ئەیچ. ئای. ڤی. "ڤایرۆسی دابەزاندنی بەرگری مرۆڤ" ڤایرۆسی نەخۆشی ئەیدز.

لە حوزەیرانی ١٩٨١، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن نەخۆشی "سی. دی. سی." ئەمریکا، راپۆڕتێکی بڵاوکردەوە لە لۆس ئەنجلس لەسەر ٥ پیاوی "ھاوڕەگەزخواز"ی گەنج کە تووشی جۆرێکی کەڕوویی ھەوکردنی سیەکان ببوون، ئەم جۆرە ھەوکردنە بە نزیەکەی ھەرگیز نەبیندرابوو لە کەسێک کە سیستەمی بەرگری سەلامەتی ھەبووبێت.

لە ٤ی تەمموزی ھەمان ساڵ، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی تری بڵاوکردەوە کە جۆرە شێرەپەنجەیەکی زۆر دەگمەنی پێست، پیاوێکی گەنج دەکوژێت! کە پێشتر کەسەکە سەلامەت بووە.

دوای چەند مانگێکی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکی، نەخۆشیەکەی ناوزەندکرد بە ئەیدز.

ئەیدز باوە لەنێو کەسانی نەخۆشی ھیمۆفیلیا، چونکە نەخۆشیەکە بە خوێن دەگوازرێتەوە. ئەیدز جگە لە گواستنەوەی بە یێگای خوێن بە ڕێگای زایەندیش دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە دایک بۆ منداڵێش دەگوازرێتەوە.

قۆناغەکانی تووشبوون [دەستکاری]

تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV ناگۆڕێت بۆ نەخۆشی ئەیدز هەتا وەکوو تووشبووەکان بەم سێ قۆناغەدا نەڕۆن.

قۆناغی یەکەم [دەستکاری]

بەقۆناغی یەکەمی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV دەڵێن "قۆناغی هەڵهاتن"، کە جیا دەکرێتەوە بە دەرنەکەوتنی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی یان زۆرکەم تێیدا، بەڵام ڤایرۆسەکان دوو هێند دەبن، ژمارەیان زیاد دەکات. کاتێک کە کۆئەندامی بەرگری دەست دەکات بەهێرشەکەی؛ پلازمە خانەکان دژەتەنەکان درووست دەکەن بۆ پەلاماردانی ڤایرۆسەکە. بۆ تاقیکردنەوەی هەبوونی ڤایرۆسی HIV لەباری تووشبوون پێویست دەکات کە بڕی پەیداکراو لەدژە تەنەکانی ڤایرۆسی HIV زۆر بێت. ئەمەش پێویست بە تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک دەکات بەسەر تووشبوونەکەدا، کە لەوانەیە تووشبووەکان لەماوەی قۆناغی یەکەمدا هەست بکەن کە تەندرووستییان باشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دەتوانن خەڵکی دیکە تووش بکەن. وە لەوانەیە قۆناغی یەکەم ماوە ١٠ ساڵ یان زیاتر بخایەنێت.[١]

قۆناغی دووەم [دەستکاری]

سەرەتای دەرکەوتنی نیشانە خراپەکان، ئاماژەیە بەدەستپێکردنی قۆناغی دووەمی نەخۆشی ئەیدز. خانەکانی B بەردەوام دەبن لەبەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە دژەتەنەکان بۆ ڤایرۆسی HIV، هەرچەندە ژمارەی خانەکانی T بەردەوام لە کەمبوونەوەدان، هەر لەو کاتەش کە ڤایرۆسەکە لەدووهێندبوونی خۆی بەردەوامە. لەگەڵ بێ توانایی کۆئەندامی بەرگری؛ لیمفەڕژێنەکان هەڵدەئاوسێن و هەست بە ماندووبوون دەکرێت و کێش کەم دەکات و تالێهاتن دەردەکەوێت، سکچوونیش ڕوودەدات و تووندیش دەبێت. لەهەندێک توشبوودا، لەوانەیە لەبیرچوونەوە و شێوازی بیرکردنەوەی نادرووستیش ڕووبدات.[٢]

قۆناغی سێیەم [دەستکاری]

لەقۆناغی سێیەمدا ژمارەی خانەکانی T یاریدەدەر کەمدەبنەوە، بەڕادەیەک نەتوانن خانەکانی B و خانەکانی T ژەهراوی چالاک بکەن لەپێناو بەرهەڵستیکردنی ڤایرۆسە هێرشبەرەکە. لەئەنجامی ئەمەشدا بڕی دژەتەنەکان بۆ دژەپەیداکەرەکانی HIV کەمدەبنەوە، لەناکاو ژمارەی ڤایرۆسەکانی HIV زیاد دەکەن، ڤایرۆسەکان لە تێکشکاندنی ئەو بەشە کەمەی خانەکانی T یاریدەدەر دەمێنێتەوە، بەردەوام دەبن. بەمشە دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئایدز دەکرێت، ئەو کاتەی کە ژماری خانەکانی T یاریدەدەر کەمدەبنەوە بۆ ٢٠٠ خانە لە یەک میلی لیتری خوێن یان کەمتر لەو ژمارەیە، بەرامبەر بڕە ئاساییەکەی کە لەنێوان ٦٠٠-٧٠٠ خانەی T یاریدەدەر لەیەک میلی لیتر دایە. هەروەها دەتوانرێت دەستنیشانی نەخۆشی ئایدز بکرێت لەکاتی دەرکەوتنی تووشبوونی هەڵپەرست.[٣]

سەرچاوە [دەستکاری]

  1. پزیشک
  1. پەڕتووکی زیندەزانی بۆ پۆلی دوانزدەهەمی زانستی دانراو لەلایەن Geo Projects ـەوە، وەشانی ساڵی ٢٠١٠، لاپەڕە ٦٠. (وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان).
  2. پەڕتووکی زیندەزانی بۆ پۆلی دوانزدەهەمی زانستی دانراو لەلایەن Geo Projects ـەوە، وەشانی ساڵی ٢٠١٠، لاپەڕە ٦١. (وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان).
  3. پەڕتووکی زیندەزانی بۆ پۆلی دوانزدەهەمی زانستی دانراو لەلایەن Geo Projects ـەوە، وەشانی ساڵی ٢٠١٠، لاپەڕە ٦١. (وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان).