ئەلگۆریتمی جینەتیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلگۆریتمی جینەتیکی (بە ئینگلیزی: Genetic Algorithm) ئەلگۆریتمێکی مێتاھیووریستیکە کە چۆنیەتیی کار کردنەکەی تا ڕادەیەک لە تیۆریی توخمەگەشەی یا پەرەسەندنی چارڵز داروینەوە وەرگیراوە. ئەم ئەلگۆریتمە بۆ یەکەم جار لە لایەن جان ھۆڵەندەوە دۆزرایەوە و بە کار ھات.[١] ئەمڕۆ بە ھۆی توانای زۆری پرۆسێسی کۆمپیووتەرەکان لە فرەیەک لە پرسیارەکانی باشینەسازیدا بە کار دێت. ئەم ئەلگۆریتمە وەک مێتاھیووریستیکەکانی تر توانای ئەوەی ھەیە وڵامی چاک بدۆزێتەوە بۆ ئەو پرسیارە ئاڵۆزانەی بە ئەلگوریتمی بەرنامەسازیی ھێڵی و ناھێڵی وڵامیان بۆ نادۆزرێتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Holland, John H (1975), Adaptation in Natural and Artificial Systems, University of Michigan Press, Ann Arbor.
  2. ^ • Hillier, F. and Lieberman, G. (2010). Introduction to Operations Research, 9th Edition, The McGraw-Hill Companies. New York. {{cite book}}: horizontal tab character in |title= at position 2 (help)