ئەساسنز کرید ٤: بلاک فلاگ
ئەساسینز کرید IV: بلاک فلاگ (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed IV: Black Flag) (ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش) یارییەکی ڤیدیۆیە لە جۆری ئاکشن-سەرکێشی و جیھانی کراوە، بەشی شەشەمی زنجیرەی سەساسینز کریدە و ڕوداوەکانی ناو ئەو یارییە پێش ئەساسینز کرید ٣ڕوویانداوە کە لە ساڵێ ٢٠١٢ دەرچوبوو، لەلایەن یوبی سۆفت مۆنتریاڵ گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سوفت بڵاوکراوەتەوە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ لە ئەمریکای باکوور و لە ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ لە ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وان و پلەی ستەیشن ٤ و پلەی ستەیشن ٣ و ویندۆز و وی یو. وە کۆمپانیای یوبی سۆفت ئەوەش ڕاگەیاندوە کە ئەویاریە لەلایەن ٧ ستۆدیۆوە گەشەیپێدراوە بۆئەوەی لەکاتیخۆیدا بۆ ھەموو ئامێرەکان بڵاوبکرێتەوە.
چیرۆکی یاریەکە
[دەستکاری]روداوی یاریەکە باس لە ساڵی ١٧١٥ دەکات، لە دەریای کاریبی لەجێگەی سێ ئیپراتۆریەتەکە، کۆمەڵێک لە شەڕانگێزان دەستبەسر گرینگترین ڕێگەی پەڕێنەوەی بازرگانی جیھاندا دەگرن، وە بەوھۆیەشەوە کاریبی دەکەوێتە ژێرە دەسەڵاتی چەتەدەریایەکان، ئەوشوێنە دەکەوێتە ناو گەندەڵی و چڵێسی و خراپەکاریەکی زۆرەوە، یەکێک لەدەریاوانەکان ناوی (ئێدوارد کینوای)یە، جەنگاوەرێکی ئازایە و ناوبانگی لەناوی چەتەدەریایەکان بڵاودەبێتەوە، وردە ودە دەکەوێتە نێوان سەرکەشیەکی زۆرەوە و خۆی لەناو شەڕێ نێوان بکوژان و سوارچاکانی پەرسگا دەدۆزێتەوە، کە بۆتە ھەڕەشە بۆسەر ئەوشتانەی کە چەتە دەریایەکان بنیاتیانناوەی.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەساسنز کرید ٤: بلاک فلاگ تێدایە. |
- Pages using infobox video game with unknown parameters
- Pages using Lang-xx templates
- ئەساسنز کرید
- گەمەکانی ویندۆز
- یارییە ڤیدیۆیییەکانی ٢٠١٣
- یارییەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠
- یارییەکانی ئێکس بۆکس وان
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٣
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٤
- یارییەکانی وی یو
- کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٣
- گەمەکانی پلەی ستەیشن ٤
- گەمەکانی ئێکس بۆکس وان
- یارییەکانی ویندۆز
- یارییە ڤیدیۆییە دزێوەکان
- کایە ڤیدیۆیییەکان سەبارەت بە کۆیلایەتی