ئێکس بۆکس وەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئێکس بۆکس وانەوە ڕەوانە کراوە)
ئێکس بۆکس یەک

شێوەکەی
ناو ئێکس بۆکس یەک
درووستکەر کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت
جۆر ئامێری یاریە ڤیدیۆیەکان
نەوە نەوەی ھەشتەم
ڕێکەوتی دەرچوون ٢٠١٣-١١-٢٢
نرخ ٤٩٩$
دانەی فرۆشراو س ملیۆن دانە
میدیا بلوڕەی + دیڤیدی
سیستەم ئێکسبۆکس ئۆ ئێس
میمۆری ٨ گیگابایت(٥ گیگابایت بۆ یاریەکانە)
خەزن ٥٠٠ گیگابایت
نیشاندان ئێچ دی ١٠٨٠ و ٧٢٠ پیکسڵ
گرافیک ئەی ئێم دی ڕەدیۆن
دەنگ ٧. ١ ستێریۆ
کامێرا ١٠٨٠ پیکسڵی، کامێرای کینێکت
پەیوەندی وایفای ٨٠٢ن < یو ئێس بی، کینێکت
ئۆنڵاین ئێکس بۆکس لایڤ
کێش ٧ پاوەند

ئێکس بۆکس وان (Xbox One) یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئامێرەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کە لە ٢٢ ی ١١ ی ٢٠١٣ دەرچووە، و بە بوونی گرافیکێکی ئێچ دی، و ھەروەھا ھەبوونی ھاڕدێکی ٥٠٠ گیگابایتی، بە نرخی ٤٩٩$ لە ئەمریکا و ئەورووپا. ئەوەی شایانی باسە، ئەم ئامێرە ڕکابەڕێکی سەرسەختی پلەی ستەیشن ٤ە. وەشانە نوێکانی ئێکس بۆکس وەن پێکھاتوون لە ئێکس بۆکس وەن ئێس و ئێکس بۆکس ئێکس کە پێش بڵاوبوونەوە بە پرۆژەی سکۆرپیۆ ناوی دەرکردبوو؛ پەبێی مایکرۆسۆفت، ئێکس بۆکس وەن ئێکس بەھێزترین سەکۆی یاریکردنە کە دروست کرابێت. ھەردوو وەشانە نوێکەی سەکۆکە، گەمە کۆنەکان کە بۆ یەکەم وەشانی ئێکس بۆکس وەن دەرچوو بوو کار پێ دەکەن.

ھەندێک لە یاریەکانی[دەستکاری]

سێ لەو یاریانەی کە فرۆشتنیای زۆربووە لەسەر ئێکس بۆکس یەک < گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

یاری بەرھەمھێنەر کورتەیەک
فیفا ١٤ ئی ئەی سپۆرت یەکێکە لە خۆشترین یاریەکانی تۆپی پێ، و ھەموو مەرجێکی ڕاستیەکانی تۆپ پێی تییایە، و لە ڕووی فیزیاییەوە تۆپەکە ١٠٠% بە ڕاستی دەچێت.
سنایپەر - نازی زۆمبی ئاڕمی ڕیبلیۆن باس لە جەنگی جیھانی دووەم دەکات، کاتێک سەربازە نازیەکان دەبن بە زۆمبی، و تۆ دەبێت خۆتیان لە دەست ڕزگار بکەی.
کۆڵ ئۆڤ دیووتی ئەکتئڤیژن تەواوکەری بەشەکانی پێشووە