بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەرداڵ ڕۆناھی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرێنەر و بەکارهێنەری پرۆژەی ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازادی کوردییە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بنچینەیەکی مەزنی دروستکرد بۆ خەباتە فەرھەنگییەکان و زانستنامەیییەکان. ھەرچەند لە سەرەتادا تەنیاباڵ بوو، بەڵام کە دەچووە پێشەوە، کەسانی زۆرتر بەشداریی ئەم خەباتە دەبوون و ئەمڕۆ ویکیپیدیای کوردی بێجگە لە کورمانجی، بە دوو شێوەزاری دیکەی زمانی کوردیش بەردەستە، کە کوردیی ناوەندی و زازاکین.

ئەرداڵ ڕۆناهی لەناو گەلێک کاری کۆمپیوتەریی کوردیی دیکەشدا ڕۆڵی هەبووە. لەوانە: وەرگێڕانی بەرنامەی ئابیوۆردی بۆ کوردی لەگەڵ ڕزۆیێ خەرزی و ڕێزان تۆڤژین، ھەروەھا یەکەم داڕشتنی تەختەکلیلی کوردی بۆ سیستمە یونیکس-ئاساکان.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ڕۆناھی، ئەرداڵ (٢٦ی ئابی ٢٠٠٦). «ناردنی پۆستی داواکردنی تێخستنی کیبۆردی کوردی بۆ ناو FreeDesktop». ماڵپەڕی بەگزیلا. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]