ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلستانەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئیلیزابێت

ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلستان (ماوەی ژیان:٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣- ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣)(بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، شاژنی وڵاتی ئینگلستان لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بوە. ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنڕیی ھەشتەمی پاشای ئینگلستان و ئانێ بولین بوە.

ژیان[دەستکاری]

ئێلیزابێت منداڵی دووھەمی ھێنڕیی ھەشتەم بوو. ھەتا مردن زەماوەندی نەکرد و بە کچێنی ماوە. لە لایەن کڵێسەی کاتۆلیکەوە بە حەرامزادە ناسرابوو و بۆیە پارلەمانی ئینگلستان ئیجازەی ئەوەی پێنەدەدا کە ببێت بە شاژنی ئینگلستان. بەڵام لە ١٥٥٨دا لە دوای مردنی خوشکە باوکییە گەورەکەی واتە ماری توودۆر بوو بە شاژنی ئینگلستان.

چالاکییە سیاسییەکان[دەستکاری]

ئێلیزابێت یەکێک لە گرنگترین کاراکتەرە سیاسییەکانی مێژووی ئینگلستان و ئەورووپایە. لە دوای مردنی ماری توودۆری خوشکی کە کاتۆلیک بوو، ئەو توانی زۆربەی خەڵکی ئینگلستان بکات بە پرۆتێستانت؛ قەرزەکانی باوکی بداتەوە و ئینگلستان بکات بە یەکێک لە دەسەڵاتە سیاسییە گرنگەکانی ئەورووپا. ئەو لە شەڕێکدا فیلیپی دووھەم، پاشای ئیسپانیای شکست دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 1-48, World Library, Inc. , USA.