ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی
ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی، زاراوەیەکە بەو قۆناغە ئەوترێت کۆماری ڕۆمانیا حوکمی ڕۆمای ئەکرد، بەروە پێش چوونێک بوو لە دەسەڵاتی سیاسی ڕۆمادا، ماوەی حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆما لەو ماوەیەدا بە دیکتاتۆری ناسراوە، مێژوویەکی دیاریکراو نییە بۆ بوونی ڕۆما لە کۆمارەوە بە ئیمپڕاتۆرییەت، بەڵام ئەتوانرێت سەرەتای ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بە سەرەتای دانانی یولیووس قەیسەر دابنرێت لە ساڵی ٤٤پ.ز.
بیرۆکی دابەشبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە دەستی پێکرد لە کۆتاییەکانی سەدەی سێ لەلایەن دیۆکلتیانوس لە ساڵی ٢٨٦ز، ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی کە بەشی ڕۆژئاوایی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ئەگرتەوە، بەشەکەی تری ناسرابوو بە ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژهەڵاتی، لەمڕۆدا ناسراوە بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی.
تیۆدۆسیوسی یەکەم (کە بە مەزن ناسرابوو) ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی دابەشکرد بۆ دوو کوڕەکەی، ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژهەڵاتی بۆ ئارکادیووسی کوڕی پایتەختەکەی قوستەنتینیە بێت، و ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی بۆ هونۆریوسی کوڕی و پایتەختەکەی میلانۆ بێت.