ئاڵای ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری ئیسلامیی ئێران
Nameسێ ڕەنگ
بەکارھاتوو٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٧ (وەشانی ڕەسەن بە قەبارەی ١:٣)
١٩٦٤ (قەبارەی ٤:٧)
٢٩ی تەممووزی ١٩٨٠ (1980-07-29) (وەشانی ئێستا)
دیزایین لەلایەنحەمید نەدیمی

ئاڵای نیشتمانی ئێران،[ئ] کە بە سێ ڕەنگ ناسراوە،[ا] ئاڵایەکی سێ ڕەنگییە کە ڕەنگەکانی پان ئێرانی لەخۆ دەگرێت، و بەشێوەیەکی ئاسۆیی یەکسان لە سەوز، سپی و سوور لەگەڵ نیشانەیەکی سوور لە ناوەندە سپییەکەی، کە نووسراوە ("اللە").[١] دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، ئاڵاکەی ئێستا لە ٢٩ی تەممووزی ١٩٨٠ پەسەند کرا.

زۆرێک لەو ئێرانییانەی کە وڵاتەکەیان بەجێ ھێشتووە، و دژایەتی حوکومەتی ئێران دەکەن ئاڵای جێگرەوە بەکاردەھێنن، لەوانە ئاڵای سێ ڕەنگی پاشایەتی ئێران کە شێر و خۆر لە ناوەڕاسیتدایە،[٢] یان سێ ڕەنگەکە بەبێ ھیچ نیشانەیەک.

پێناسەی ئاڵا[دەستکاری]

نیشانە[دەستکاری]

دروشمی یەکتاپەرستی ئیسلامی، نیشانەی نێوەندی ئاڵای ئێرانە.

پەرلەمانی ئێران بەپێی دەستووری ساڵی ١٩٨٠، ئاڵا و مۆری دەوڵەتی گۆڕی تا ئەو ڕادەیەی کە شێر و خۆر بە نیشانەی سوور لە ناوەندی ئاڵاکەدا لابرا. ئەم ئاڵایە لەلایەن حەمید نەدیمییەوە دیزاین کراوە،[٣] و بە فەرمی لەلایەن سەرۆک و ڕێبەری ئەوکاتی ئێران، ڕووحوڵڵا خومەینی لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠ پەسەند کراوە؛ ھەروەھا بە پێکھاتە و شێوازێکی ئیسلامی داندراوە، وەک دروشمی ("ھیچ خودایەک نییە بێجگە لە اللە") و ("خودا گەورەترینە") شێوەی قەوسیی دروشمی نێو ئاڵاکە بە گشتی یادی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بۆ ئێران مردوون و ھێمای بەھاکانی نیشتیمانپەروەری و خۆبەختکردنە.

نووسینی کوفیک[دەستکاری]

لە لێوارەکانی ناوەوەی ھەردوو ڕەنگی سوور و سەوز، نووسراوێکی سپی بوونی ھەیە "خودا گەورەترینە" (بە ڕەسەن: للە اکبر) و ھەر نووسراوێک یازدە جار دووبارەکراوەتەوە، بەشێوازی نووسینیی کوفیک. ئەمەش ھێمای بانگەوازەکانی اللە ئەکبەرە لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شەوی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ کە ڕادیۆی نەتەوەیی ئێران دەیگواستەوە، بۆیە وەک یادەوەریی شۆڕش لەسەر ئاڵاکە بەجێما.

ڕەنگەکان[دەستکاری]

ڕەنگەکانی ئاڵای ئێران، ڕەنگانێکی باو و پێشتر نووسراوەن، و مێژوویەکی کۆنی ھەیە.[٤]

شێوازی ڕەنگەکان[دەستکاری]

سەوز سپی سوور
RGB 35/159/64 255/255/255 218/0/0
شازدەیی‒ناوەند #239f40 #FFFFFF #da0000
CMYK 78/0/60/38 0/0/0/0 0/100/100/15

ئاڵا مێژوویییەکان[دەستکاری]

ساڵ ئاڵای دەریایی ئاڵای جێگرەوەکان ئاڵای دەوڵەت/حوکومەت
١٧٣٦–١٧٤٧
١٧٩٧–١٨٣٤
١٨٣٤–١٨٤٨
١٨٤٨–١٨٥٢
١٨٥٢–١٩٠٦
١٩٠٦–١٩٠٧, ١٩١٠–١٩٣٣
١٩٣٣–١٩٦٤
١٩٦٤–١٩٧٩
١٩٧٩–١٩٨٠
١٩٨٠-ئێستا

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢[دەستکاری]

ئاڵای سێ ڕەنگی ئێران بە نووسینی «ژن، ژیان، ئازادی» لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران بەکارھێنراوە کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ەوە دەستی پێکرد. بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان و ڕەوەندی ئێرانی لە بەرلین ئاڵای ئێرانیان بەرزکردەوە کە زۆربەیان بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی دروشمەکانی مافەکانی ژنانی لەسەر نووسرابوو.[٥] ھەروەھا لە کاتی بەڕێوەچوونی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ی قەتەر زۆرێک لە خۆپیشاندەرە ئێرانییەکانی دژبەری حکوومەت، کە ئاڵای ناڕەزایەتییان ھەڵگرتبوو، لەسەر فەرمانی حکوومەتی ئێران و بە ھاوکاریی دەوڵەتی قەتەر، ئاڵاکانیان لەلایەن ئاسایشی یاریگاکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.[٦] لە ناوخۆی ئێران و لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران، ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئێران) لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنرا و لە شوێنە جیاوازەکان ھێنرایە خوارەوە.[٧]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ فارسی: پرچم سەرنگ ایران
  2. ^ بە فارسی: سەرنگ‎, بە lit.'Tricolour'

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Constitution of the Islamic Republic of Iran: Chapter II, Article 18: "The official flag of Iran is composed of green, white and red colours with the special emblem of the Islamic Republic, together with the motto (Allahu Akbar)."
  2. ^ Najmabadi, Afsaneh (2005), "II", Women with Mustaches and Men without Beards: Gender and Sexual Anxieties of Iranian Modernity, University of California Press, ISBN 0-520-24262-9
  3. ^ "Tehran Municipality honors Islamic Revolution artists". Tehran Times. Retrieved 6 October 2010.
  4. ^ Shaw, Carol P. (1994). Collins Gem Flags (3rd ed.). United Kingdom: Harper Collins: Glasgow. p. 240. ISBN 978-0-00-470723-5.
  5. ^ "Protest against Iranian regime draws thousands in Berlin". ABC News. 22 October 2022.
  6. ^ "Fans show support for 'Women, Life, Freedom' Iran human rights protests at Qatar World Cup". USA Today. 2022-11-29.
  7. ^ بایدن: سڵاو بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەنرێت. ڕەوەند. (بە کوردی)