ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئبین خەتیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئبین خەتیب
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیبەغدا
جێIbn al-Khatib Hospital، بەغدا
پۆتانی شوێن٣٣°١٣′٢٧″N ٤٤°٣٠′٤٠″E
کاتی ڕوودان٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
Map

ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئبین خەتیب ڕووداوێک بوو ڕۆژی شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ لەنەخۆشخانەی ئبین خەتیب کە تایبەتە بە تووشبوانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا بەھۆی تەقینی بوتڵی ئۆکسجین ڕوویدا و بەھۆیەوە ٨٢کەس مردن و ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.[١] لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەی عێراق ئەم ڕووداوە کاردانەوەی لێکەوتەوە.[٢]

ڕووداوەکە[دەستکاری]

شەوی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ لەیەکەی چاودێری وردی نەخۆشخانەکەدا ڕووداوێک ڕوویدا ھۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین. ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی ئاگر لەو بەشە[٣] سەرچاوە پزیشکییەکان سەرەتا بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند کە ڕووداوەکە بەھۆی "کێشەی کۆگای لوولەی ئۆکسجین " ەوە بووە تەقینەوەکە ئاگرێکی بەھێزی دروست کردووە کە بەخێرای بە بەشەکانی نەخۆشخانەکە بڵاوبووەتەوە[٤]لیوا خەدیم بۆھان، سەرۆکی بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاند، کە نەخۆشخانەکە نە دۆزینەوی دووکەڵی تێدا بووە، نە سیستەمی پرژێن، نە سۆندەی ئاگرکوژێنەوە، ھەروەھا بەھۆی بوونی کۆمەڵیک مادەوە یارمەتی زیاتر فراوان بوونی ئاگرکەی داوە بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاند کە ئاگرە لە بەرەبەیانی ٢٥ ی نیسان کۆنتڕۆڵ کرا بەڵام دوای لێکۆلینەوە قوتەیبە جبوری، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق، سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە وتی ” لەناو نەخۆخشانەکە هاوڵاتییەک ئامێری (هیتەر)ی کارەبایی بەکارهێناوە، یان رۆنی بەکارهێناوە لەگەڵ بووتڵی ئوکسجینەکان، ( ئەم تێکەڵبوونە بووە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە)”.[٥]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی فەرمی بۆ قوربانیانی ئاگرەکە ڕاگەیاند و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقیش داوای لە حکوومەت کرد بەرپرسیارێتی ئەم ڕووداوە لە ئەستۆ بگرن، ھەروەھا داوای لە کازمی کرد وەزیری تەندروستی و بریکارەکانی لە کار دوور خاتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دا بکرێت، دوابەدوای ڕووداوەکەش لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی توڕە دەستی پێکرد و داوای لە کارلادانی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی کرد.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "حکوومەتی عێراق: "کارەساتەکەی ئیبن خەتیب ٨٢ کوژراو و ١١٠ برینداری لێکەوتەوە"". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-04-25.
  2. ^ "نەتەوە یەکگرتووەکان: "رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تووشی شۆکی کردین"". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-04-25.
  3. ^ "Iraq Covid hospital fire: 82 dead after 'oxygen tank explodes'". BBC News (بە ئینگلیزی). 2021-04-25. Retrieved 2021-04-25.
  4. ^ AFP. "Fire at Baghdad Covid hospital kills 82, leaves 110 wounded". TheJournal.ie (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-25.
  5. ^ mhamed. "بەهۆی گەرم بوونیەوە بووتڵی ئوكسجینەكانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاگریان گرتووە". لڤین پرێس. Retrieved 2021-04-27.
  6. ^ "مجزرة المستشفى تصدم بغداد.. مطالبات بإقالة وزير الصحة". العربية (بە عەرەبی). 2021-04-25. Retrieved 2021-04-25.