ئارتەر کۆنان دۆیڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سێر ئارتەر کۆنان

سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ (بە ئینگلیزی: Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)(٢٢ی مایسی ١٨٥٩ - ٧ی تەمموزی ١٩٣٠)، نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندی بوو. ناسراوە بە درووستکردنی کەسایەتی شارلۆک ھۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری. ھەروەھا چیرۆکی خەیاڵی زانستی و چیرۆکی مێژوویی نووسیوە. دوێڵ لە ٢٢ی مایسی ١٨٥٩ لە ئێدینبەرەی سکۆتلەندا لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبوو. کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئێدینبەرە تەواو کرد و مامۆستاکەی جۆزێف بێڵ زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نا ئاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرھەمھێناندا. پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستەوە بۆ لەندەن، لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام لە کلینیکداریدا سەرکەوتوو نەبوو.
لەپاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا، ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە، بەکردەیی، ھەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی "ژوورەوە رەنگ سوورە گەشەکە"، و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش بوو بەھاندەرێک بۆ ئەو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت.

ژیان[دەستکاری]

دوێڵ ژیانێکی ھەمیشە گۆڕاو و پڕ سەرچڵیی ژیا و مێژووناس، راوچی نەھەنگ، وەرزشەوان و پەیامنێری جەنگیی بوە. دوو پیاوی لە مردن ڕزگار کردوە کاتێک بێتاوانیانی سەلماند بەھەمان شێوازانەی کە لە رۆمان و چیرۆکەکانیدا بەکاری دەبرد. شاژن ڤیکتۆریا پلەی سوارچاکی (بەئینگلیزیی: Knight) پێ بەخشی، کە نازناوی (سێر، Sir) پێ دەبەخشێت لەساڵی ١٩٠٢ بەھۆی کارە جوان و سەربەرزکەرەوەکانی لە درووستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە باشووری ئەفریقا لەماوەی جەنگی بۆیری دووھەمدا. سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ، لە ساڵی ١٩٣٠ کۆچی دوایی کرد.


پێوەندی دۆیڵ و ھۆڵمز[دەستکاری]

وێنەیەکی خەیاڵی لە ھۆڵمز

دوێڵ بەدرێژایی ژیانی لە ململانێدا بوو لەگەڵ کەسایەتییە دەستکردەکانی خۆی (شارلۆک ھۆڵمز). ئەو بڕوای وا بوو کە ھۆڵمز لە خۆی بەناوبانگتر بوە، بۆیە ھەوڵی کوشتنی کەسایەتییەکەی دا، بەکردەییش؛ لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا "کەیسی شارلۆک ھۆڵمز" دەیکوژێت. گەرچی تووشی زۆرێک لە رەخنە و ھێرش دەبێت بەھۆی ئەمەوە، بەڵام دواتر ھۆڵمز دەھێنێتەوە بۆ ژیان.