ئادەم یەحیا غەدەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئادەم یەحیا غەدەن
لەدایکبوون١ی ئەیلوولی ١٩٧٨
ئۆریگۆن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥(٢٠١٥-٠١-١٩) (٣٦ ساڵ ژیاوە)
Waziristan، پاکستان
دڵسۆزیئەلقاعیدە
ھۆی مەرگشەڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان
تاوانبار بەپەلامار
پیشەتاوانبار
ئایینسوننە
ناکۆکیشەڕی ناوخۆی ئەفغانستان (١٩٩٦–٢٠٠١)

ئادەم غەدەن ناسراو بە (عەززامی ئەمریکی) ھاوڵاتییەکی ئەمریکی و ئەندامی ڕێکخراوی قاعیدە بوو، لە ١ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە، کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵ بووە موسڵمان بووە و دواتر ڕووی کردووەتە پاکستان، و لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لەسەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان کوژرا. پێدەچێت عەززام لە کەمپەکانی سەر بە قاعیدە مەشقی سەربازی کردبێت، ھەروەھا وەک وەرگێڕ و وتەبێژ و ڕاوێژکاری میدیایی بۆ ڕێکخراوەکە کاری کردووە.

پێشینەی خێزانی[دەستکاری]

باپیری ئادەم، دکتۆر پێر لاھمان، پزیشکێکی جوولەکە بوو، لە سەردەمی خۆیدا لە بواری نەشتەرگەریدا دیار بوو، لە کاتێکدا باوکی بوو بە مەسیحی و ناوی خۆی گۆڕیبوو بۆ غەدەن. بنەماڵەی غەدەن لە شاری ڕیڤەرساید لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کاریان لە بەخێوکردنی بزندا کردووە، بە شێوازی ئیسلامی ئاژەڵیان سەربڕیوە و بەو فرۆشگانەیان دەفرۆشت کە گۆشتی حەڵاڵیان دەفرۆشت. بەگوێرەی وتارێک کە ئادەم غەدەن لەسەر خۆی نووسیوویەتی، پێش ئەوەی موسڵمان ببێت، لە تەمەنی ھەرزەکاریدا ھەواداری مۆسیقای دەنگ بەرز بووە، دواتر دەستی کردووە بە گەڕان بۆ تێرکردنی ئارەزووە ڕۆحییەکانی، گوێی لە ڕادیۆی مەسیحی گرتووە، دواتر ھەر زوو لە ساڵی ١٩٩٥ چوو سەر ئایینی ئیسلام.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]