بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاسای ناسنامەی جێندەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاسای ناسنامەی ڕەگەزی (بە ئینگلیزی: Gender Identity Law) یاسای ئەرجەنتینی بە ژمارە ٢٦٫٧٤٣ ڕێگە بە کەسانی ترانسجێندەر دەدات کە مامەڵەیان لەگەل بکرێت بە گوێرەی ناسنامە جێندەرییەکەیان و مافی ئەوەیان ھەیە کە بەڵگەنامەی تایبەت بەخۆیان ھەبێت لە وڵات کە ڕێگەیان پێدەدات جێندەر و ناوی خۆیان ھەبێت، لەسەروو ئەمەشەوە خەلکانی ترانسجێندەر بەپێی یاساکە مافی ئەوەیان ھەیە تەواوی چارەسەرییەکانیان پێ بدرێت لە کاتی ترانسیزیشن، یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وڵات لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ پەسەندکراوە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

باسی ناسنامەی ڕەگەزی لە ئەرجەنتین دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٦٦ کاتێک دکتۆرێک ئۆپراسیۆنێکی چارەسەری دانانەوەی جێندەری ئەنجام دا بۆ نەخۆشێکی خۆی، حکوومەتی ئەوساتی ئەرجەنتین ھەستا بە ڕاگرتن و دەستگیر کردنی دکتۆر بۆ ماوەی سێ ساڵ

لە ١٩٨٩، لە ئەرجەنتین دادوەر ماریۆ کەتایودی ژووری f ی دیوانی نیشتمانی بۆ داواکانی ھاونیشتمانیان، لە کەیسێکی بە فەرمی پەسەند کردوو ڕێگەی بە ناسنامەی ڕەگەزی دا بۆ ژنێکی ترانس کە داوای گۆڕینی ناو و دووبارە دانانەوەی ڕەگەزی کردبوو

لە سەرەتای ٢٠٠٧ یاسایەک، کە کەسانی ترانسجێندەر و تراڤێستی و ترانسکێشوال مافیان ھەیە، و خەڵکانی ترانسجێندەر مافی ئەوەیان ھەیە کە چارەسەری تایبەتی خۆیان وەربگرن[٢][٣][٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ یاسای ژمارە ٢٦٫٧٤٣، ئەرجەنتین
  2. ^ «Proyecto 1736-D-2009» (بە Spanish). Argentine Chamber of Deputies. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ «Proyecto 7643-D-2010» (بە Spanish). Argentine Chamber of Deputies. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ «Proyecto 7644-D-2010» (بە Spanish). Argentine Chamber of Deputies. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]